کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رۆژنامەیەك هۆكارەكانی ناكۆكی نێوان عەبادی و مالیكی لەسەر هەڵبژاردنەكان ئاشكرا دەكات.

.

07:15 PM - 13/01/2018

 رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە زاری سیاسەتمەدارێكی ئاگاداری عێراقیەوە بڵاویكردۆتەوە كە ناكۆكیەكانی نێوان عەبادی و مالیكی تەنها ئەوە نەبووە كە بە یەك لیست بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن,بەڵكو ڕەگی ناكۆكیەكان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو كاتەی كە بەدەر لە خواستی مالیكی حەیدەر عەبادی پۆستی سەرۆك وەزیرانی عێراقی وەرگرت و لەو كاتەوە ناكۆكیەكان دروست بوون.
ئەو سیاسەتمەدارە كە ناوی خۆی بۆ ڕۆژنامەكە ئاشكرا نەكردووە ڕوونی كردۆتەوە,عەبادی چەند مەرجێكی بۆ هەڵبژاردنەكانی داهاتوو خستۆتە بەردەم مالیكی كە بەلای ئەمەوە قبوڵ ناكرێت و ئەوەش بۆتە بیانویەك بۆ عەبادی كە لە لیستی دەوڵەتی قانوون جیا ببێتەوەو لیستێك بەناوی نەسر پێك بهێنێت و لە ئێستاشدا لە گەڵ لیستی فەتحی حەشدی شەعبی كە هادی عامری سەرۆكایەتی دەكات لە گفتوگۆدایە بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی و  بەشداری هەڵبژاردنەكان بكات.
پێشتریش ماڵپەڕی شەفەق نیوز چەند زانیاریەكی لەسەر بوونی ناكۆكی لەناو حزبی دەعوە ئاشكرا كرد و ڕایگەیاند ناكۆكی لەوناو ئەو حزبەدا دروست بووە لەسەر دیاری كردنی عەبادی یان مالیكی بۆ سەرۆكایەەتی كردنی لیستی هەڵبژاردنەكان

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە