.
03:27 PM - 13/01/2018
پێشمەرگە دێرینەكان داواكاری و داخاوازییەكانیان دەگەیەننە فراكسیۆنی ی.ن.ك لە پەرلەمانی كوردستان .
لەو بارەوە عوسمان سیدەری ئەندامی ئەنجومەنی باڵای كۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەكانی كوردستان بەگەلی كوردستانی راگەیاند: لەرێگەی فراكسیۆنی ی.ن.ك-ەوە داواكاری پێشمەرگە دێرینەكانمان خستەڕوو بۆ ئەوەی لە رێكخستنەوەی خانەنیشیناندا لە پەرلەمان مافەكانی پێشمەرگە دێرینەكان لە بەرچاو بگرێت, سەبارەت بەداوای پێشمەرگە دێرینەكان دلێر ماوەتی سەرۆكی فراكسۆنی ی.ن.ك و سەرۆكی لیژنەی پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بەوەكرد: پرۆژەی چاكسازی و رێكخستنەوەی خانەنیشینیمان بۆ پێشمەرگە دێرینەكان روونكردۆتەوە, تەئكیدیشیكردەوە: لەوەی پەرلەمانتارانی ی.ن.ك بەهەموو توانایانەوە كاردەكەن تابتوانن ژیانیكی شایستە بۆ پیشمەرگە دێرینەكان دەستەبەربكەن.
tbxXIVosItY
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە