کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانتارێك: فشاری نێودەوڵەتی لەسەر بەغدایە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران

.

03:24 PM - 13/01/2018

پەرلەمانتارێكی عیراق دەڵێت: فشاری نێودەوڵەتی لەسەر بەغدا هەیە بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم.
شێركۆ مەنگوڕی ئەندامی فراكسیۆنی ی.ن.ك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە لێدوانێكدا بۆ گەلی كوردستان زانیاری لەبارەی ناردنی مووچەی فەرمانبەران هەرێم لەلایەن بەغداوە هەیە خستەڕوو  و رایگەیاند: پرۆسەی وردبینی لە لیستی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدا بەردەوامە و تا كۆتایی ئەم مانگەش رووندەبێتەوە كە ئایا بەغدا مووچە رەوانە دەكات یاخود نا, سەبارەت بەهەوڵەكان بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران ئەو پەرلەمانتارەی یەكێتی ئاشكرایكرد: كە ئەمریكا و وڵاتانی دەوروبەر فشارەكانیان چڕكردۆتەوە تا بەغدا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رەوانە بكات.

BvKqYISloE8

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە