کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ریاڵ مەدرید هەوڵەكانی بۆ كڕینی هازارد چڕكردۆتەوە

.

01:54 PM - 13/01/2018

 بە پێی هەواڵی رۆژنامە ئیسپانییەكان، بەرپرسانی یانەی ریاڵ مەدرید هەوڵەكانیان بۆ گواستنەوەی ئیدین هازاردی بەلجیكی و ئەستێرەی یانەی چێڵسی ئینگلیزی چڕكردۆتەوە و لە پلانی ئەوەشدان لە میركاتۆی هاوینەی داهاتوودا تواناكانی ئەو یاریزانە بەدەست بهێنن، رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكردووە: پیرێزی سەرۆكی یانەی ریاڵ مەدرید لە ئامادەكاریدایە تا لە ماوەی داهاتوودا گفتوگۆكانی لەگەڵ ئیدارەی یانەی چێڵسی دەست پێ بكات، ئەویش تا بتوانن لە نزیكترین كاتدا لەسەر گواستنەوەی هازارد بگەنە رێكەوتنی كۆتایی، رۆژنامەكانی ئیسپانیا باسیان لەوەشكردووە: هەرچەندە ئیدارەی یانەی چێڵسی بە نیازن لە ماوەی داهاتوودا بۆندی ئەو یاریزانەیان بۆ چەند وەرزێكی تر درێژ بكەنەوە، بەڵام پیرێزی سەرۆكی ریاڵ مەدرید لای خۆیەوە ئامادەیی نیشانداوە لە بەرامبەر گواستنەوەی ئەو یاریزانە بەلجیكیە بۆندێكی گرانبەها پێشكەشی چێڵسی بكات، ئیدین هازاردی تەمەن 27 ساڵ لە هاوینی 2012 ەوە پەیوەندی بە ریزەكانی یانەی چێڵسییەوە كردووە و لەگەڵ ئەو یانە ئینگلیزیەشدا بۆندەكەی تا هاوینی 2020 بەردەوامی دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە