کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەرشەلۆنە بۆندێكی تا هاوینی 2023 لەگەڵ یاری مینا ئیمزاكرد

.

01:52 PM - 13/01/2018

 پاش ئەوەی پێنج شەممەی رابردوو یانەی بەرشەلۆنە بە شێوەیەكی رەسمی گرێبەستێكی لەگەڵ یاری مینای كۆڵۆمبی و بەرگریكاری یانەی پالمێراسی بەڕازیلی ئیمزا كرد، دوێنێ هەینی ئەو یاریزانە سەرجەم پشكنینە پزیشكیەكانی تێپەڕاند و بە شێوەیەكی رەسمی بۆندێكی تا هاوینی 2023 لەگەڵ ئەو یانە كەتەلۆنیە ئیمزا كرد، لە لێدوانێكیشدا یاری مینا خۆشحاڵی خۆی دەربڕیوە بە پەیوەندیكردنی بە ریزەكانی یانەی بەرشەلۆنە و هیوای ئەوەشی خواستووە بتوانێت لەگەڵ یانە نوێكەیدا ئاستێكی زۆر بەرز پێشكەش بكات و لە داهاتووشدا لەگەڵ ئەو یانەیە ببێتە خاوەنی سەرجەم نازناوەكان، لەلایەكی تریشەوە رۆژنامەكانی ئیسپانیا ئاشكرایانكردووە: بەرپرسانی یانەی بەرشەلۆنە لە بەرامبەر دەستەبەركردنی تواناكانی ئەو بەرگریكارە تەمەن 23 ساڵە بڕی 11 ملیۆن و 800 هەزار یۆرۆیان پێشكەشی یانەی پالمێراسی بەرازیلی كردووە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە