کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

مانچستەریونایتد بۆندێكی خەیاڵی بۆ گواستنەوەی نەیمار ئامادەكردووە

.

01:50 PM - 13/01/2018

 یانەی مانچستەریونایتدی ئینگلیزی لە پێناو رێكخستەوە و بەهێزتركردنی ریزەكانی لە هەوڵی ئەوەدایە هاوینی داهاتوودا نەیمار جونیۆر داسیلڤای بەڕازیلی بباتە یاریگای ئۆڵد ترافۆرد، سەرچاوەكانی هەواڵ ئاشكرایانكردووە: بەرپرسانی یانەی مانچستەریونایتد لای خۆیانەوە بڕی 500 ملیۆن یۆرۆیان ئامادەكردووە، تا لە بەرامبەر دەستەبەركردنی تواناكانی نەیمار پێشكەشی ئیدارەی یانەی پاریس سان جێرمانی فەڕەنسی بكەن،  سەرچاوەكانی هەواڵ باسیان لەوەشكردووە: لەسەر داوای راستەوخۆی خۆسیە مۆرینیۆی راهێنەر، بەرپرسانی مان یونایتد هەوڵەكانیان بۆ كڕینی نەیمار دەستپێكردووە و لە پلانی ئەوەشدان لە ماوەی داهاتوودا پەیوەندی بە باوكی ئەو یاریزانەوە بكەن، ئەویش تا ناوبراو رازی بكەن دوا بە دوای تەواوبوونی ركابەرییەكانی مۆندیالی رووسیا روو لە ریزەكانیان بكات، سەرچاوەكانی هەواڵ ئاماژەیان بەوەشكردووە: ئەركی بەرپرسانی مان یونایتد لە كڕینی ئەو یاریزانە بەرازیلیەدا زۆر قوورس و ئاستەم دەبێت، ئەویش بەهۆی ئەوەی لە ماوەی رابردوودا زیاتر لە جارێك ئیدارەی پی ئێس جی ئاماژەیان بەوەكردووە: كە بە هیچ نرخێك دەستبەرداری ئەو ئەستێرەیەیان نابن و لە پلانی ئەوەشدان تا كۆتایی هاتنی ماوەی بۆندەكەی لە یاریگای پارك دو پرێنس بیهێڵنەوە، جێی وەبیر هێنانەوەیە نەیمار جونیۆر داسیلڤای تەمەن 25 ساڵ لە میركاتۆی هاوینەی رابردوودا بە بڕی 222 ملیۆن یۆرۆ لە ریزەكانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانیەوە رووی كردە پاریس سان جێرمان و لەگەڵ ئەو یانەیەشدا توانیویەتی لە كۆی 22 یاری لە سەرجەم خول و جام و پاڵەوانێتیەكاندا 20 گۆڵ تۆمار بكات و 14 گۆڵیش دروست بكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە