.
12:05 PM - 13/01/2018
رۆژنامەیەك ئاشكرایكرد: مالیكی پێشنیارێكی خستۆتە بەردەم عەبادی بۆ ئەوەی بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن.
رۆژنامەی ئەخباری لوبنانی ئاماژەی بەوەدا: لە پێشنیارەكەدا مالكی داوای لە عەبادی كردووە كە بەیەك لیست بەشداری هەڵبژاردنەكان بكەن و مالكی سەرۆكی لیستەكە بێت, لەبەرامبەردا حەیدەر عەبادی بۆ جارێكی تر كاندید بكەنەوە بۆ سەرۆك وەزیران, ئەم هەوڵەی مالكی دوای ئەوە دێت كە یان دەبێت حزبی دەعوە لە یەكێك لە لیستەكانی مالكی یان عەبادی بكشێتەوە یاخود بۆ هێشتنەوەی حزبی دەعوە بەیەكگرتوویی ئەو دوو لیستە یەكبگرن, چونكە بە پێی یاسای كۆمسیۆن نابێت حزبێك لە دوو هاوپەیمانیدا هەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە