کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سبەینێ‌ وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان سەردانی بەغدا دەكات

.

10:27 PM - 12/01/2018

وەفدێكی حكومەتی هەرێم سەردانی بەغدا دەكات و چەند كۆبوونەوەیەك بۆ چارەسەری كێشەكان ئەنجامدەدەن.
بەپێی زانیارییەكانی گەلی كوردستان ئەمڕۆ وەفدێكی حكومەتی هەرێمی كوردستان كە پێكهاتووە لە كەریم سنجاری وەزیری ناوخۆی هەرێم و مەولود باوەموراد وەزیری گواستنەوەی هەرێم، بەمەبەستی كۆبوونەوە لەگەڵ حكومەتی ناوەند و گفتوگۆكردن لەسەر گرفتەكانی نێوان هەردوولا سەردانی شاری بەغدا دەكەن.  هاوكات بەپێی زانیارییەكان ئەو وەفدەی حكومەتی هەرێم لە بەغدا لەگەڵ مەهدی عەللاق ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی عیراق و چەند بەرپرسێكی تر كۆدەبنەوە و  تاوتوێی كردنەوەی دەروازە سنورییەكان و دەستپێكردنەوەی گەشتی فڕۆكەخانەكانی هەرێمی كوردستان دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە