کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

عومەر فەتاح پیرۆزبایی لە ساڵیادی دەرچوونی كوردستانی نوێ‌ دەكات

.

09:34 PM - 12/01/2018

ستافی ئازیزی كوردستانی نوێ‌
یادی (26) ساڵەی دەرچواندنی ڕۆژنامەی (كوردستانی نوێ‌) لە سەرنوسەر‌ و هەموو ڕۆژنامەنووس‌ و ستافی ئازیزی كوردستانی نوێ ‌‌و خوێنەرە خۆشەویستەكانتان پیرۆز دەكەم.
ئەم یادە شانازی ‌و سەروەرییەكی گەورەیە، بۆ هەموو یەكێتیەكان ‌و مێژووی ڕۆژنامەگەری كوردی، كە یەكێتی بە بیری تیژ‌ و ژیری ڕابەری هەمیشە زیندوومان (مام جەلال)، ڕچەشكێنیەكی تری كرد ‌و یەكەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی كوردی مێژووی كورد‌ و یەكەم ڕۆژنامەی دوای راپەرینی بەهاری (1991) دەركرد.
خاڵە گەش ‌و سەروەرییەكانی ئەم ڕۆژنامە ئازیزە زۆر و زەوەندە، لە ڕابوردوودا لەزۆربەی بوارەكاندا پێشەنگ بووە، ئومێدەوارم بۆ داهاتووش هەروا بمێننەوە زیاتر گەشە بەخۆتان بدەن‌ و باشتر ئەركەكانتان ڕابپەرێنن.

هەربژین ‌و سەركەوتووبن.

عومەر فەتاح
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی (ی.ن.ك)
12/1/2018

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە