کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حاكم قادر بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی كوردستانی نوێ‌ دەكات

.

09:21 PM - 12/01/2018

هەڤاڵ ستران عەبدوڵا و هەموو تێكۆشەرانی كوردستانی نوێ‌
لەیادی لەدایكبوونی "كوردستانی نوێ‌"، یەكەم ڕۆژنامەی ڕۆژانەی كوردی، لەناخەوە گەرمترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەكەم.
كوردستانی نوێ‌ ناوێكی گەشی ناو رۆژنامەگەری كوردی ‌و قوتابخانەیەكی دێرینی پێگەیاندن ‌و پەرەپێدانی كاری رۆژنامەوانیە  لەباشووری كوردستاندا.
ئێمە‌ و هەڤاڵان ‌و دڵسۆزانی یەكێتی، هەمیشە شانازی بە كوردستانی نوێ‌-ەوە ئەكەین، یادگارییەكی شیرین ‌و جوانی سەرۆكی هەمیشە زیندوومان "مام جەلال"‌ و یەكێتی ‌و شۆڕشی نوێ‌-یە.
هیوادارین كوردستانی نوێ‌، بە ژیری‌و دڵسۆزی ‌و سەلیقەی ستافەكەی، بەرنامەی باشتر بۆ ئایندە گەلالە بكات‌ و لەئاست گۆڕانكارییەكان‌ و داخوازی قۆناغە گۆڕاوەكەدا باشتر بێنە مەیدان.
جارێكی تر پیرۆزە لەهەموولایەك...

حاكم قادر حەمەجان
كارگێڕی مەكتەبی سیاسی "ی.ن.ك"
12/1/2018

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە