راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی ی.ن.ك ساڵیادی دەرچوونی كوردستانی نوێ‌ پیرۆز دەكات

.

866 جار بینراوە

1/12/2018 -

بەڕێزان سەرنوسەر‌ و نوسەران ‌و ڕۆژنامەنووسانی كوردستانی نوێ‌
بەسڵاوێكی گەرمەوە، پیرۆزبایی یادی بیست ‌و شەش ساڵەی دەرچوونی یەكەم ژمارەی ڕۆژنامەی كوردستانی نوێ‌، لەئێوەی بەڕێزو تەواوی نوسەران ‌و ڕۆژنامەنووسان‌ و كارمەندان ‌و خوێنەرانی ئازیزی كوردستانێ‌ نوێ‌ دەكەین.
كوردستانی نوێ‌، جگە لەوەی وەك یەكەم ڕۆژنامە ڕۆژانەی كوردی، شانازییەكی گەورەیە بۆ رۆژنامەگەری كوردی‌و یەكێتی، لەهەمان كاتدا، رۆژنامەیەكی سەنگین‌ و هاوسەنگ‌ و پابەند بە پڕەنسیپەكانی یەكێتی‌ و پیشەیی بوون ‌و ئاكاری كاری ڕۆژنامەنووسیە.
كوردستانی نوێ‌، قوتابخانەی پێگەیاندن‌ و برەودان بووە بە توانا‌و ئەزموونی رۆژنامەنووسی، خزمەتێكی بەرچاوی بە كوردەواری‌ و كوردایەتی كردووە، چاوەروانین بۆ ساڵی داهاتووش، بە لەبەرچاوگرتنی ئەركە نوێیەكان ‌و هەڵومەرجی گۆڕاوی كوردستان‌ و ناوچەكە، بەرنامەرێژی بكەن، بۆ ئەوەی كوردستانی نوێ‌ هەمیشە پێشەنگ بێت لەخزمەتكردندا.
دووبارە پیرۆزەو سەركەوتووبن.

راگەیاندنی مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
12/1/2018

زۆرترین خوێنراو

ڤیدیۆکەت بنێرە
  • ئەتوانن ئەم جۆرە ڤیدیۆیانە بنێرن


  •  
     
     
     
     
     
زانستی