کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سوید واز لە بەكارهێنانی پارەی كاش دەهێنێت

.

08:26 PM - 12/01/2018

 سوید لەماوەی چەند ساڵی داهاتوودا بەتەواوی واز لە بەكارهێنانی پارەی نەختینەیی دەهێنێت‌و هاوڵاتیان هەموو مامەڵەیەكیان لەڕێگەی كارتی بانكی‌و مۆبایلی زیرەكەوە ئەنجام دەدەن.
مونتەدای ئابووری جیهانی لە راپۆرتێكدا ئاماژەی بەوەكردوە: كە بەكارهێنانی پارەی نەختی لەوڵاتی سوید بەڕێژەیەكی بەرچاو كەمیكردوە‌و بەپێی ئەو بەرنامەی دانراوە، ئەو وڵاتە تاوەكو ساڵی 2023 بەتەواوەتی دەستبەرداری بەكارهێنانی دراوی نەختینەیی دەبێت، لەگەڵ ئەوەشدا پێشبینی دەكرێت تاوەكو چەند ساڵێكی كەمی دوای ئەوە، تەنها فرۆشیارە بچووكەكان دراوی نەختی بەكاربهێنن‌و دواتر ئەوانیش دەستبەرداری ببن.
ماوەی چەند ساڵێكە لە سوید بەكارهێنانی دراوی نەختینەیی بەڕێژەیەكی زۆر كەمبۆتەوە‌و بانكەكانیش هەموو پڕۆسەیەكی پارەداركردن‌و خەرجی‌و حەواڵە‌و مامەڵەكانی تریان بە سیستمێكی پێشكەوتوو بۆ هاوڵاتیان دەستەبەركردوە، بەبڕوای پسپۆڕانی ئابووریش هێندەی نەماوە سوید ببێتە وڵاتێك، بەبێ‌ پارەی كاش یاخود دراوی نەختینەیی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە