کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

چوونی گەشتیاران بۆ ئیسپانیا ئاستێكی پێوانەیی تۆماركرد

.

08:23 PM - 12/01/2018

 بەگوێرەی ئامارە ڕەسمیەكان، لەساڵی رابردوودا 82 ملیۆن گەشتیار سەردانی ئیسپانیایان كردوە‌و لەڕووی سەردانیكردنی گەشتیارانەوە، جێگەی بە ئەمریكا لێژكردوە.
ئامارەكانی حكومەتی مەدرید ئاشكرای دەكەن: لەساڵی 2017دا‌و بۆ پێنجەم ساڵی لەسەریەك چوونی گەشتیاران بۆ ئیسپانیا ئاستێكی پێوانەیی تۆماركردوە‌و سەرەڕای ئەنجامدانی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی كەتەلۆنیا‌و سەرهەڵدانی گرژی‌و ئاڵۆزی لەو وڵاتە، بەڵام ژمارەی گەشتیاران لەسەدا 8 پۆینت 9 زیادیكردووە‌و گەیشتۆتە 82 ملیۆن گەشتیار، بەمەش جێگەی بە ئەمریكا لێژكردوە‌و لەدوای فەرەنسا بووەتە دووەم وڵاتی جیهان كە زۆرترین گەشتیار ڕوویان تێكردووە.
ئامارەكان ئەوەشیان ڕوونكردۆتەوە: بەهۆی ناسەقامگیری بارودۆخی ئەمنی لە وڵاتانی توركیا‌و میسر، گەشتیارانی جیهان ڕوویان لە ئیسپانیا كردوە‌و زۆرترین گەشتیاریش بەریتانی بوون كە ژمارەیان گەیشتۆتە 18 ملیۆن گەشتیار.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە