کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بانكی ناوەندی عیراق 500 ملیار دینار بۆ پڕۆژەكانی نیشتەجێبون تەرخان دەكات

.

08:20 PM - 12/01/2018

 بانكی ناوەندی عیراق ئاشكرای دەكات; لەسەر پارەداركردنی پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون بەردەوام دەبێت‌و ئەمساڵیش 500 ملیار دینار بە قەرز دەداتە هاوڵاتیان‌و ئەو كۆمپانیایانەی پڕۆژەی نیشتەجێبوون دروست دەكەن.
بانكی ناوەندی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردوە: لەچوارچێوەی سیاسەتی هاندانی گەشەی ئابووری‌و بەشداریكردن لە كەمكردنەوەی قەیرانەكانی نیشتەجێبوون‌و بێكاری، بانكی ناوەندی پڕۆژەیەكی بۆ پێدانی قەرزی نیشتەجێبوون‌و خانووبەرە ڕاگەیاند‌و لەساڵانی 2016‌و 2017دا یەك ترلیۆن‌و 400 ملیار دیناری بۆ ئەو بواری خەرجكرد، كە بەگەورەترین پڕۆژەی پێدانی قەرزی نیشتەجێبوون دادەنرێت لەمێژووی عیراقدا.
بانكی ناوەندی عیراق تەئكیدیشیكردۆتەوە: كە لەسەر ئەو پڕۆژەیە بەردەوام دەبن‌و بۆ ئەمساڵیش 500 ملیار دیناریان تەرخانكردوە بۆ ئەوەی وەكو قەرز بیدەن بە پڕۆژەكانی نیشتەجێكردن‌و قەرزەكەش بڕێك پارەی كەمی وەكو خەرجی ئیداری دەخرێتەسەر‌و قورسایی لەسەر شانی هاوڵاتیان زیاد ناكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە