کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دوو بەرپرسی تۆمەتبار بە گەندەڵی تەسلیمی بەغدا دەكرێنەوە

.

08:18 PM - 12/01/2018

 دەستەی دەستپاكی عیراق رایدەگەیەنێت: لوبنان‌و ئوردن رەزامەندیان پیشانداوە لەسەر تەسلیمكردنەوەی دوو بەرپرسی پێشووی عیراق كە تۆمەتبارن بەئەنجامدانی گەندەڵی و بەهەدەردانی سامانی گشتی.
لە بەیاننامەیەكدا دەستەی دەستپاكی عێراق رایگەیاندووە: سەرۆكایەتی كۆماری لوبنان لەمانگی رابردوودا مەرسومێكی دەركردووە بۆ تەسلیمكردنەوەی تۆمەتبار عەبدولفەلاح سودانی وەزیری پێشووتری بازرگانی عیراق بە دەسەڵاتدارانی عیراق كە لەئێستادا لە لوبنانە.
عەبدولفەلاح سودانی لە ساڵانی ٢٠٠٦ بۆ 2009 وەزیری بازرگانی عیراق بووە‌و تۆمەتبارە بە بەهەدەردانی سامانی گشتی بەهۆی ئیمزاكردنی گرێبەستێك بۆ كڕینی ٣٠ هەزار تۆن زەیت‌و دابەشكردنی بەسەر هاوڵاتیاندا، بەڵام دواتر دەركەوتووە كە ئەو زەیتە لەگەڵ تایبەتمەندییەكانی گرێبەستەكە یەكی نەگرتۆتەوە، بەهۆی ئەو كارەشەوە دادگا بڕیاریدا بۆ ماوەی 7 ساڵ بەند بكرێت، بەڵام ناوبراو هەڵهات‌و عیراقی بەجێهێشت.
هەر لە بەیاننامەكەی دەستەی نەزاهەی عیراقدا هاتووە: كە حكومەتی ئوردن ڕەزامەندی دەربڕیووە زیاد قەتتان كە ساڵی 2004 ئەمینداری گشتی وەزارەتی بەرگری عیراق بووە، تەسلیمی حكومەتی عیراقی بكاتەوە، چونكە ناوبراو بەتۆمەتی ئەنجامدانی گەندەڵی لە گرێبەستێكی یەك ملیار دۆلاریی وەزارەتی بەرگریدا تێوەگلاوە‌و بەبڕیاری دادگاش سزای 7 ساڵ بەندكردنی بۆ دەركراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە