کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هیچ بڕیارێك بۆ قەرەبووكردنەوەی بەشە خۆراكی هاوڵاتیان نەدراوە

.

08:15 PM - 12/01/2018

 بەرپرسێكی وەزارەتی بازرگانی‌و پیشەسازی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات: تاوەكو ئێستا هیچ بریارێك نەدراوە بۆ قەرەبووكردنەوەی بەشە خۆراكی فەتاوی مانگانەی هاوڵاتیان.
نەوزاد ئەدهەم بەرێوەبەری گشتی بازرگانی لەوەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم رایگەیاند: قەرەبووكردنەوەی ئەو بەشە خۆراكانەی لەساڵی 2017دا نەدراوە بە هاوڵاتیان، لە دەسەڵاتی وەزارەتی بازرگانی عیراقە‌و تەنها پەیوەستە نیە بە هەرێمی كوردستانەوە، چونكە قەرەبوو كردنەوەكە بودجەیەكی زۆری پێویستە لەبەرئەوەی كارەكە سەرتاسەری عێراق دەگرێتەوە، كە كۆی دانیشتوانەكەی نزیكەی ٣٧ ملیۆن كەسە.
لە بودجەی عیراقدا ساڵانە پارەیەكی زۆر بۆ كڕین‌و دابەشكردنی بەشە خۆراكی مانگانەی هاوڵاتیان تەرخان دەكرێت، بەڵام بەگوێرەی ڕاپۆرتەكانی دەستەی نەزاهە‌و لیژنەی نەزاهەی پەرلەمانی عیراق، گەندەڵیەكی زۆر لە پرۆسەكەدا هەیە‌و كواڵیتی ئەو خۆراكانەش باش نین‌و هەموو مانگێكیش بەشە خۆراكی هاوڵاتیان دابەش ناكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە