کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانی كوردستان گفتوگۆ لەسەر پڕۆژەیاسای خانەنشینی دەكات

.

08:14 PM - 12/01/2018

 بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: پرۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینی‌و مووچە‌و دەرماڵە ئاڕاستەی شەش لیژنەی پەرلەمانیی كراوەو دوای ئەوەی راپۆرتی خۆیانی لەسەر دەنوسن، دەخرێتە بەرنامەی كارەوە‌و گفتوگۆی لەسەر دەكرێت.
تەلار لەتیف بڕیاردەری لیژنەی دارایی پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: دوای ئەوەی رۆژی 4 شەممە خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینی‌و مووچە‌و دەرماڵە كرا، ئاڕاستەی لیژنەكانی پێشمەرگە و دارایی و ناوخۆ و كاروباری پەرلەمان و داستپاكی و یاسایی كراو ئەوانیش دوای ئەوەی راپۆرتی خۆیانی لەسەر دەنوسن، ئاڕاستەی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی دەكەن‌و دەخرێتە بەرنامەی كاروە بۆ گفتوگۆكردن.
ڕاشیگەیاند: ئەو پرۆژە یاسایە سەنج و تێبینی لەسەرە كە هەندێكیان یاسایین‌و هەندێكیان نایاساین، كە ئەویش لە ئەستۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانە كە چۆن لە رابردوودا بە فەرمانێك جێبەجێی كردووە، دەیتوانی بە فەرمانێكش هەڵی بوەشێنێتەوە، بەڵام ئێمە كاری لەسەر دەكەین.
بەگوێرەی پڕۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینی‌و مووچە‌و دەرماڵە‌و ئیمتیازاتەكانی دیكە لە هەرێمی كوردستان، كە رۆژی چوار شەممە لەپەرلەمانی كوردستان خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كرا، چاكسازی لە خانەنشینی سەربازی‌و مەدەنیدا دەكرێت‌و هەموو ئەوانەی لە خوار تەمەنی 50 ساڵییەوەن‌‌و 15 ساڵ خزمەتیان نییە، خانەنشینی نایانگرێتەوە، هەروەها هەموو ئەو كەسانەی بە ناشایستەیی پلەی وەزیفیان پێدراوە، لێیان وەردەگیرێتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە