کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

تیروپشكی یاریەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئەنجامدرا

.

08:04 PM - 12/01/2018

پاش نیوەرۆی ئەمرۆ لە مەدریدی پایتەختی ئیسپانیا تیروپشكی یاریەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا ئەنجامدرا و روبەروبوونەوەی بەهێزی لێكەوتەوە، دوای كۆتایی هاتنی یاریەكانی قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا و گەیشتنی یانەكانی ریاڵ مەدرید و بەرشەلۆنە و ئەتڵەتیكۆمەدرید و سیڤیلیە و ڤالانسیا و دیپۆرتیڤۆئالاڤێس و لیگانیس بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی بەریەككەوتنەكانی ئەو قۆناغە ئاشكرا كرا، كە ریاڵ مەدرید چانسی لەهەموو یانە گەورەكان زیاتر بوو كاتێك لەئەركێكی تا رادەیەك ئاساندا كەوتە بەرامبەر یانەی لیگانیس كە تاكە یانەی لاوازی ئەو قۆناغەیە، لەلایەكی ترەوە تیروپشكەكە یاریەكی بەهێز و لوتكەی لێكەوتەوە لە نێوان ئەتڵەتیكۆمەدرید و سیڤیلیە كە هەمیشە یاری نێوان ئەم دوو یانەیە ركابەری بەهێزی تیا بەدی دەكرێت، یانەی ڤالانسیاش لەژێر سەرپەرشتی مارسیلینۆی راهێنەر لە بەرامبەر یانەی ئالاڤێسی دووەمی وەرزی رابردووی جامەكە یاری دەكات، هەرچی یانەی بەرشەلۆنەی هەڵگری نازناوە لە قۆناغی چارەكی كۆتایی و لە یاری دێربی كەتەلۆنیا روبەروی یانەی ئیسپانیۆلی هاوشاری دەبێتەوە، جێی باسكردنە: یاریەكانی چوونی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا لە رۆژی 17 ی ئەم مانگە و یاریەكانی گەرانەوەش لە رۆژی 24 ی هەمان مانگ ئەنجام دەردێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە