کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێزێكی زۆری سوپای عیراق گەیشتە خورماتوو بۆ لێدانی هێزە نەناسراوەكە

.

07:29 PM - 12/01/2018

هێزێكی زۆری سوپای عیراق بەچەكی قورسەوە چۆتە ناو قەزای خورماتوو.
سەرچاوەیەك لەپۆلیسی قەزای خورماتوو بە گەلی كوردستانی راگەیاند: ئێوارەی ئەمڕۆ هێزێكی زۆر بەناوی هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا لەبەغداوە گەیشتوونەتە قەزای خورماتوو, وتیشی: ئامانجی هاتنی ئەو هێزە بۆ هێرشكردنە سەر گوندی پڵكانە و دەوروبەریەتی بەهۆی ئەوەی كە هێزێكی چەكداری نەناسراو لەو ناوچانە بونیان هەیە، ئەو سەرچاوەیە وتیشی: لەئێستادا سەعاتی سفریان داناوە بۆ هێرشكردنە سەر ئەو ناوچانە و بەپێی زانیارییەكان لەئێستادا بەهۆی بڵاوبوونەوەی هێزێكی زۆر بەتانك و بەچەكی قورسەوە لەناو گەڕەكە كوردییەكانی قەزای خورماتوو، ئەو ماڵانەشی كە ڕۆشتوونەتەوە بۆ گەڕەكی رزگاری لە خورماتوو دووبارە ماڵەكانیان و قەزاكە بەجێدەهێڵنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە