کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سیڤیلیە لە قادشی بردەوە و بۆ قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا سەركەوت

.

05:01 PM - 12/01/2018

 لە یاریەكی تری گەرانەوەی قۆناغی 16 ی جامی شای ئیسپانیا یانەی سیڤیلیە لەنێو یاریگای رامۆن سانچێز پیزخوان بردنەوەی لە بەرامبەر یانەی قادش دووبارەكردەوە و خۆی گەیاندە قۆناغی چارەكی كۆتایی، لە گێمی یەكەمدا یانەی سیڤیلیەی خاوەن یاریگا بەگۆڵێك پێش كەوت، گۆڵەكەش وسام بین یەدەر لە دەقیقەی 31 تۆماری كرد، لە گێمی دووەمیشدا باڵادەستی تیپەكەی ڤیچینزۆ مۆنتێلای راهێنەر بەردەوام بوو لە دەقیقەی 54 خواكین كۆریا تۆڕی گۆڵی یانەی میوانی هەژاند و واژۆی لەسەر گۆڵی دووەمی یانەكەی كرد، ئەو ئەنجامە تا دەقیقەكانی كۆتایی یاریەكە بەردەوام بوو پێش كۆتایی هاتنی یاریەكە بە 4 دەقیقە ئەلڤارۆ گارسیا گۆڵێكی بۆ یانەی قادش تۆماركرد و جیاوازیەكەی بۆ گۆڵێك كەمكردەوە، بەڵام لە كۆتایدا یانەی سیڤیلیە كە توانیبوی یاری چوون بە 2 گۆڵی بێ بەرامبەر بباتەوە بە 2 گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێك یاری گەرانەوەشی بەسودی خۆی یەكلاییكردەوە و گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی پاڵەوانێتی یەكە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە