کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئیسپانیۆل شكستی بە لیڤانتی هێنا و گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیا

.

04:59 PM - 12/01/2018

 لە یاریەكی تردا یانەی ئیسپانیۆل  كە یاری چوونی نێو یاریگای خۆی بە گۆڵێك بەرامبەر بە 2 گۆڵ دۆراند، قەرەبووی شكستەكەی كردەوە و لە دەرەوەی یاریگای خۆی یاری گەرانەوەی قۆناغی 16ی بە 2 گۆڵی بێ بەرامبەر لە لیڤانتی بردەوە و چووە ریزی یانە گەیشتووەكانی قۆناغی چارەكی كۆتایی، لیۆو پاوتێستا دوای 14 دەقیقە یاری كردن بەربەستی یەكسان بوونی شكاند و گۆڵی یەكەم و پێشكەوتنی ئیسپانیۆلی تۆماركرد، دوای ئەو گۆڵە یاریزانانی یانەی میوان لە هێرشكردن بەردەوام بوون و لە دەقیقەی 34 جیرارد مۆرینۆ گۆڵی دووەمی تۆماركرد، لە گێمی دووەمدا و سەرەڕای هەوڵی زۆری یاریزانانی یانەی لیڤانتی خاوەن یاریگا بۆ تۆماركردنی گۆڵ، بەڵام ئەنجامی یاریەكە تا فیكەی كۆتایی ناوبژیوان وەك خۆی مایەوە و ئیسپانیۆل بەكۆی یاری چوون و گەرانەوە بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ بردنەوەی تۆماركرد و بلیتێكی قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی شای ئیسپانیای بەدەستهێنا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە