.
02:30 PM - 12/01/2018
كاتێك ئۆتۆمبێلەكانمان لە شەوێكی ساردی زستاندا لە دەرەوە ڕادەگرین وا ڕاهاتووین كە ئۆتۆمبێلەكە دەخەینە كار و ماوەیەك چاوەڕێ دەكەین تا گەرم دەبێت و پاشان دەست بە لێخورین دەكەین، بەڵام ئەم كارە هیچ سودی نیەو بەڵكو زیان بە ئۆتۆمبێلەكە دەگەیەنێت.
بەپێی ڕێنماییەكانی ماڵپەری ( رود ئاند تراك) بزوێنەری ئۆتۆمبێلی نوێ لەكاتی هەڵكردنیدا دەستەبەجێ بەنزین وەردەگرێت، هەروەها حەزیش دەكات ڕاستەوخۆ دەست بە رۆیشتن بكات بەبێ چاوەڕوانی.
سەرەرای ئەوانەی كە باسمان كرد ، كارپێكردنی ئۆتۆمبێل و بەجێهێشتنی بۆ ماوەیەك دەبێتە هۆی تێكەڵ بوونی بەنزینی نەسوتاو رۆنی بزوێنەرەكە، هەروەها ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە ڕاگیراون و كار دەكەن ئەگەری دزینیان زۆرە، چونكە خاوەنەكەی چۆتەوە و ژوورەوە و ئۆتۆمبێلەكەشی بە هەڵكراوی جێهێشتووە.
بۆیە لە كۆتایدا باشترین ڕێگە ئەوەیە كە ئۆتۆمبێلەكە بخەیتە كار و یەكسەر دەست بە رۆیشتن بكەیت.
PUKmedia ئاژانسهكان
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە