کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

رەفعەت عەبدوڵا بروسكەیەكی پیرۆزبایی ئاراستەی كوردستانی نوێ‌ دەكات

.

01:30 PM - 12/01/2018

بۆ بەڕێزان سەرنوسەر و تەواوی كادر و كارمەندانی كوردستانی نوێى ئازیز
بەبۆنەی ساڵیادی یەكەمین ڕۆژنامەی ڕۆژانەی كوردی وە بە گەرمی پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی تەواوی خێزانی كوردستانی نوێی ئازیز و خوێنەرانی ئەكەم، بێگومان دەرچوونی ڕۆژنامەیەكی ڕۆژانە بۆ ماوەی (٢٦)ساڵ، بەسە بۆ ئەوەی لەوە تێبگەین ئەم كاروانە ڕووناكبیریە چەندە خزمەتی دونیای خوێندەواری و كاری میدیا و ڕۆژنامەنووسسی كوردی كردووە، لەم خوێندنگایەوە سەدان كادری كارامە و لێوەشاوە پێگەیوون، بەجۆرێك كەم دەزگای میدیای بینراو و نوسراو ئەبینیت كادرێكی دەرچووی ئەم ڕۆژنامەیەی تێدانەبێت، بێگومان ئەمڕۆ هۆكارەكانی گەیاندنی هەواڵ زۆربوون، ئەمەش ئەركی سەرشانی ئێوە بۆ داهاتووتان قورستر ئەكات، چاوەڕوانی خوێنەرەكانتان، پێداویستێكانی ڕۆژنامەیەكی سەركەوتوو، بەسەریەكەوە بەرنامەو هەوڵی زیاتری پێویستە، تا هەمیشە كوردستانی نوێی بەزیندوویی بمێنێتەوە، لەم ڕوەشەوە گومانمان لە پەرۆشی و دڵسۆزی ئێوە نیە و ئێمەمانانیش وەك هەمیشە پشتیوانتان ئەبین، جارێكیتر پیرۆزبایتان لێ ئەكەم و سەركەوتنتان بە ئاوات ئەخوازم.
                                                                                         
                                                             دڵسۆزتان
                                                  رەفعەت عەبدوڵا حەمەڕەش

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە