کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كورتە پەیامێكی لاهور شێخ جەنگی بۆ چاوپێكەوتنەكەی مەسرور بارزانی

.

10:31 AM - 11/01/2018

 لاهور شێخ جەنگی لەڕێی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووكەوە وەڵامی مەسرور بارزانی راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستانی دایەوە كە لەمیانی چاوپێكەوتنێكیدا ئاشكرایكرد: سەرباری ئەوەی بەرپرسی دەزگایەكی هەواڵگرییە، بەڵام سەرجەم خوێندنەوە و لێكدانەوەكانی بۆ دەرئەنجامە خراپەكانی ریفراندۆم لەسەر بنەمای "تەسەور" بنیاد ناوە.
لاهور شێخ جەنگی نووسیوێتی: وەرە تۆ بەناو راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایش بیت و ئەو هەموو دامو دەزگا هەواڵگریەت لە ژێر دەستدا بێت كەچی هەموو كارەكانت بە تەسەورات بەڕێوەببەیت.
بەتەنزیشەوە لە مەسرور بارزانی دەپرسێت: من نازانم جەنابتان بە راستیی راوێژكارن یان تەسەور دەكەن كە راوێژكاربن.
نووسینەكەی لاهور شێخ جەنگی:
وەرە تۆ بەناو راوێژكاری ئەنجومەنی ئاسایش بیت و ئەو هەموو دامو دەزگا هەواڵگریەت لە ژێر دەستدا بێت كەچی هەموو كارەكانت بە تەسەورات بەڕێوەببەیت.
دەڵێت: ئێمە زانیاریمان هەبوو كە خیانەت دەكرێت، بەڵام تەسەورمان نەدەكرد خیانەت بكرێت.
دەڵێت: ئێمە زانیاریمان هەبوو حەشدی شەعبی چەكی ئەمریكی پێ بوو، بەس تەسەورمان نەدەكرد بە كاری بهێنن.
دەڵێت: ئەمریكا پێی گوتین ریفراندۆم مەكەن لەبەر ٣ هۆكار، بەڵام ئێمە تەسەورمان نەدەكرد ئەو ٣هوكارە مەترسی بن بۆ سەر ناوچەكە.
من نازانم جەنابتان بە راستیی راوێژكارن یان تەسەور دەكەن كە راوێژكار بن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە