کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پڕۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینی و مووچە قۆناغێكی تر دەبڕێت

.

11:36 AM - 10/01/2018



سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاشكرای دەكات، بە پەسەندكردنی پڕۆژەیاسای چاكسازی لە خانەنشینی‌و مووچە، دوو مووچەیی‌و بندیوار‌و ناشایستەیی لە لیستی مووچەدا نامێنێت‌و مافی پێشمەرگە‌و مووچەخۆرو خانەنشینی شایستە، زامن دەبێت.
(ئامانج رەحیم) سكرتێری ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان لە پێگەی تایبەتی خۆێ لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك خۆشخاڵی خۆی دەربڕیووە، كە پڕۆژەیاسای چاكسازی لەخانەنشینی‌و مووچە‌و دەڕماڵە‌و ئیمتیازاتەكان قۆناغێكی تر دەچێتە پێشەوە‌و لە كۆبوونەوەی پەرلەمانی كوردستاندا خوێندنەوەی یەكەمی بۆ دەكرێت.
ئاماژەی بەوەشكردوە، بە تەشریعكردن‌و جێبەجێكردنی ئەو یاسایە (ناڕەوایی و نادادپەروەریی‌و دوو مووچەیی‌و بندیواریی‌و ناشایستەیی) لە لیستەكانی مووچە‌و خانەنشینی نامێنێت، هەروەها مافی پێشمەرگە‌و مووچەخۆرو خانەنشینی شایستە و ڕەسەن زامن دەكات، كە زۆریان چەشت.
هەروەها نوسیویەتی: ئەم یاسایە لەهەموو شتێك گرنگترە بۆ خەڵك‌و پەیوەندی بە مووچە و بژێوی خەڵكەوە هەیە، ئەمەش هیچ بیانوو بەهانەیەك قبوڵ ناكات بۆ پشیوانی نەكردنی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە