بەغدا مووچەی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردە دەنێرێت

.

12351 جار بینراوە

1/9/2018 -



ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق تەئكیدی كردەوە كە بەغدا مووچەی هەردوو وەزارەتی تەندروستی و پەروەردەی هەرێم دەنێرێت.
شوان داودی ئەندامی فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكیدا بۆ سایتی میللەت رایگەیاندووە كە بەغدا پاش كۆتاییهاتنی ئەنجامدانی وردبینی لە لیستی فەرمانبەرانی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی هەرێمی كوردستان مووچەی هەردوو وەزارەتەكە دەنێرێت.
شوان داودی سەبارەت بە هۆكاری ئەوەی بۆچی حكومەتی عێراق لە ناردنی مووچەی هەردوو وەزارەتی پەروەردە و تەندروستی هەرێمی كوردستانەوە دەستپێدەكات، ئاماژەی بەوەكرد لەبەرئەوەی ئەو دوو وەزارەتە راستەوخۆ پەیوەندیان بە ژیانی هاوڵاتیانەوە هەیە.

زۆرترین خوێنراو

ڤیدیۆکەت بنێرە
  • ئەتوانن ئەم جۆرە ڤیدیۆیانە بنێرن


  •  
     
     
     
     
     
زانستی