کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بە ڤیدیۆ : دەزگای ئاسایشی هەرێم ، بەرێوەبەرایەتی ئاسايشی سلێمانی دەستگیركردنی ژمارەیەك گروپی تیرۆریستی رادەگەیەنێت

.

08:29 PM - 08/01/2018

دەزگای ئاسایشی هەرێم ، بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی   ،لەسەر بنەمای زیاتر لە 100 رۆژ، لێكۆڵینەوە و بەدواداچوون ،زانیاری ورد بەدەست دەهێنن، لەسەر بونی جەندەها گروپی تیرۆرستی داعش، كە پیلان دادەنێن  ،بۆ تێكدانی ئارامی و ئاسایشی هەرێم و سلێمانیٍ .
لەسەر هەمان بنەما ،تیمەكانی ئاسایشی سلێمانی،بەهاوكاری بەڕێوەبەرایەتیەكانی ناوچەكانی دەرەوەی سلێمانی  ،بە بڕیاری سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم ، دەست دەكەن بە جێبەجێكردنی پلانەكانیان و شەورۆژدەخەنە سەر یەك، تا دواجار سەرەداو دەست دەكەوێت و بەرچاوڕون دەبن،لەسەر مەترسی و پیلانەكانی داعش بۆ  تێكدانی ئارامی سلێمانی و دەوروبەری ، كە بە دوو ئاراستە و دوو رێگای جیاواز، مەرامیان بوو ئارامی لە هەرێم تێك بدەن.
......
دوای زانیاری بەدەست هاتوو، بۆ هێزەكانی بەرێوبەرایەتی  ئاسایشی سلێمانی  ڕونبوەوە ،كە گروپێك لەو تیرۆریستانە سەرجەم ئەندامەكانی ژنن ،كەلە رێگای تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانەوە، بانگەشە بۆ بیروفكری داعش دەكەن و ئامانجیان بووە، ژورێكی راگەیاندنی هاوبەش، پێكبهێنن بۆ گەیاندن و بڵاوكردنەوەی چالاكیەكانی تیرۆرستانی داعش لە هەرێم و ئامادەكاری بكەن  بۆ هاوكاریكردنی شانەنەنستوەكان لە كاتی جێ بەجێكردنی مەرامەكانیان .
دواتر لەسەر هەمان بنەما، شوێن و ناسنامەی ئەندامانی ئەم گروپە، كە بۆ یەكەم جارە لەهەرێم سەرهەڵدەدەن و سەرجەمیان ژنن ، دیاریدەكرێت و بە فەرمانی دادوەر هەڵمەتی دەسگیركردنیان دەستپێدەكرێت.
.....
پاشان دەزگای ئاسایشی هەرێم بڕیاری جێبەجێكردنی پلانەكانی دەركرد  بۆ دەسگیركردنی ئەندامانی گروپە تیرۆرستیەكان  ،دواتر  هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی،پلانەكانیان بە سەر  جەند قۆناغێك دابەشكرد و  ،بە هاوكاری  بەڕێوبەراییەتیەكانی ئاسایشی  ،  راپەڕین ، رۆژئاوای سلێمانی ، شارەزور ، كۆیە ،كەركوك ، گەرمیان ،لە جەند ئۆپراسیۆنێكدا، لە شاروناوچە جیاجیاكانی هەرێم ، بە سەركەوتویی هەڵمەتی دەسگیركردنی تیرۆرستانیان دەسپێكرد.
 
......
لەیەكەم هەڵمەتی هێزەكانی ئاسایشی سلێمانی  لە رۆژی 23/7/2017 تیرۆرست ( ك –ت) كە لەرەگەزی مێیە و خێزاندارە ، خاوەنی 3 منداڵە، دەسگیردەكرێت ، دوای لێكۆڵینەوە      ، دان بە تاوانەكەیدا دەنێت، كە لە ڕێگای تۆڕەكۆمەڵایەتیەكانەوە ،پەیوەندی بە تیررۆرست        ( ج –  م ) ەوە دەكات ،پاشان گەورە ترۆرست  (عومەر مهاباتی)  دەناسێت و بە پێی چەند بەرنامەیەك، كار بۆ بڵاوكردنەوەی، بیری توندڕەوی داعش دەكەن و جەند جارێك داوای لێدەكرێت بچێتە ژێر دەستی داعش .


هەر لە میانی هەڵمەتەكانی هێزەكانی دەزگای ئاسایش،  لە رۆژی 23/7/2107 تیرۆرست     ( ن – ت) لە رەگەزی مێ دەسگیر دەكەن كە خێزاندارەو خاوەنی 5منداڵە پەیوەندی بە هەمان گروپەوە هەبووە و بەهەمان شێوەی لە رێگای تۆڕی كۆمەڵایەتیەكانەوە پەیوەندی دەبەستێت لە گەڵ تیرۆرست ( عومەر مهاباتی ) تا رۆژی دەسگیركردنی بەردەوام دەبێت لەگەڵیاندا.


هەر پەیوەست بەم گروپە تیرۆرستیەوە،   لە رۆژی 25/7/2017 ،تیرۆرست      ( ب –ك) لە رەگەزی مێ ، تەمەن 30 ساڵ ، خاوەن دوو منداڵ ،دەسگیر دەكەن كە بەهەمان شێوە، لە رێگای تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكەوە، دەكەوێتە ژێر گاریگەری، فكری داعش و پەیوەندی  لە گەڵ گەورە تیرۆست   (چالاك عەبدوڵا )  كە پلەی ئەمیری هەبوە لە ناو داعش ناسراو بە  ( ئەبو ئەنەس كەركوكی ) دەبەستێت ، كار دەكات بۆ بڵاوكردنەوەی چالاكیەكانی داعش و جەند ئەركێكی دیكەشی پێدەسپێردرێت  ،بەڵام پێش ئەنجامدانی دەسگیردەكرێت.

هێزەكانی ئاسایش بەردەوام بوون لە بەدواداچون و لێكۆڵینەوە، لە رۆژی 26/7/2017 توانرا تیرۆرست ( ڕ-  ف ) كە هەڵگڕی بڕوانامەی بەكالیۆرسە،  لە رەگەزی مێیە و تەمەنی 28 ساڵە دەسگیر بكەن، كە پەیوەندی لەگەڵ تیرۆرست ( ب- ك ) وە  هەبوەو لە رێگای فەیسبوكەوە بانگەشەی  بۆ بڵاوكردنەوەی بیری داعش دەكات .

پێشتر بە چاودێری  سەرۆكی دەزگای ئاسایشی هەرێم،  هێزەكانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی ، جەند شاروناوچەیەكی جیاجیای  هەرێمی كوردستان ،گروپێكی تیرۆرستی دیكەی سەر بە داعش، ئاشكرادەكەن، كە لە خۆڕێكخستن و ئامادەكاری بوون ،بۆ تێكدانی ئارامی سلێمانی دەوروبەری.
كە جەند ئەندامێكی ئەم گروپەش ،پەیوەندیان ،بە گروپی ژنانی  داعشەوە هەبووە ، هەماهەنگ بوون ،بۆ بڵاوكردنەوەی بیری داعش و ئامادەكردنی جەند ژنێكیان تا لەكاتی كردەوە تیرۆرستیەكاندا هاوكاریان بن ، ئەوەبوو ئاسایشی سلێمانی بە هاوكاری ئاسایشی راپەڕین ، رۆژئاوای سلێمانی ، شارەزور ، كۆیە ،كەركوك ، گەرمیان ، ئۆپراسۆنی دەسگیركردنی ئەندامانی گروپە تیرۆرستیەكەی دەسپێكرد.

لە دوای بڕیاری دادوەر ،لەیەكەم هەڵمەتی، شێرە كوڕانی دەزگای  ئاسایشی هەرێم ، بۆ دەسگیركردنی ئەندامانی ئەم گروپە ،لە رۆژی  17/7/2017  تیرۆرست ( ق – م ) كە تەمەنی 47 ساڵە، لە رەگەزی عەرەبە، دەسگیر دەكرێت ،كە لە رێگای زاوایەكیانەوە پەیوەندی بە داعشەوە دەكات و دوای جەندین كاری هاوبەش ،داوای لێدەكرێت هاوكاری تیرۆرستانی داعش بكات ،لە گواستنەوە خۆكوژێك، بۆ شوێنێكی دیاریكراو بۆ ئەنجامدانی كردەوەی تیرۆرستی، بەڵام پێش ئەوەی ئەم كارە بكات ،پیلانەكانیان، لەلایەن ئاسایشەوە، ئاشكرادەكرێن و دەسگیردەكرێت .


دواتر هێزەكانی ئاسایش   بەردەوام بوون، لە بەدواداچون و لە رۆژی، 21/7/2017  تیرۆرست  ( ج .م ) كە پیشەی كاسبەو ناسراوە بە ئەبو جیهاد ،لە یەكێك لەشارەكانی هەرێم دەسگیردەكەن ،كە برایەكیشی لە ناو داعشەو بە ناوی ئیحسان ،  برەپارەیەكی لەلایەن داعشەوە بۆ دەنێردرێت  و داوای لێدەكرێت ،چەندین پارچە چەك و پێداویستی تەقەمەنیان ،بۆ بكڕن و تەواوی ئەم كارانە، بەهاوكاری جەند كەسێك جێبەجێدەكات


پاشان لە هەمان رۆژ توانرا (م – ئ) كە پیشەی چەك فرۆشتنە، دەسگیر بكرێت، كە بێئاگایەنە، چەك و تەقەمەنی بە تیرۆست ( ج – م ) دەفرۆشێت ، بێئەوەی دەزگای ئاسایش ئاگاردار بكاتەوە ،لە بەرامبەر بڕەپارەیەك ئەو كارە لەدەرەوەی یاسا دەكات.

هەر پەیوەست بەم شانە نەنوستویەی داعش  ،رۆژی 21 /7/2017 تۆمەتبار ( ی –م) كە پیشەی ئەندازیارە، لەلایەن ئاسایشەوە دەسگیردەكرێت ،كە هەماهەنگ و هاوكاری دەربڕیوە بۆ گواستنەوەی چەك و تەقەمەنیەكان بۆ تیرۆستانی داعش بە شێوازی نهێنی.

 
هێزكانی دەزگای ئاسایش ،پشودرێژانە بەردەوام بوون لە لێكۆڵینەوە،چاودێریەكانیان چڕتركردەوە، بۆ  دۆزینەوەی ئەندامانی دیكەی ئەم گروپە تیرۆرستیە، كە لەلایەن هەردوو گەورە تیرۆست  ( عومەر مهاباتی و ئەبو ئەنەس كەركوكی )  سەرپەرشتی دەكران و ئامادەدەكران بۆ كردەوەی تیرۆرستی ، ئەوە بوو لەە رۆژی 3/8/2017 توانرا تیرۆست           ( ع –ع ) تەمەن 31 ساڵ دەسگیربكرێت  ،كە جەندین جار پەیوەندی لەگەڵ بەستراوە و ئامادەكراوە بۆ كاركردن لە گەڵ داعش، بەڵام پێش ئەوەی بەشداربێت لە كردەوەی تیرۆرستی دەسگیردەكرێت .

لە چوارچێوەی ئەم دوو گروپە تیرۆریستیە جەندین تۆمەتبار و تاوانباری دیكە دەسگیركراون كە لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە لە ژێر لێكۆڵینەوەدان بە بڕیاری داوەر لە بەر سەلامتی لێكۆڵینەوەكان و روتی دۆسیەكان ناسنامەو كەسایەتیان بە شاراوەیی هێڵراونەتەوە .
 
شكستپێهێنانی پیلانەكانی داعش و پوچەڵكردنەوەی مەرامەكانیان، لە لایەن دەزگای ئاسایشی هەرێم ، هەریەك لە بەڕێوەبەراییەتیەكانی ئاسایشی سلێمانی ، راپەڕین ، رۆژئاوای سلێمانی ، شارەزور ، كۆیە ،كەركوك ، گەرمیان  ،لەلایەك ئەوە روندەكاتەوە، هەتا ئەم دەزگایانە هەبێت، سەروماڵی هاوڵاتیان پارێزراو دەبێت ،هەم ئارامی هەرێم و ناوچەكە پارێزراو دەبێت ، تا هەمووان لە سایەی ئەم دەزگا نیشتیمانیانە ژیان بە خۆشی  و ئارامی  بەڕێبكەن ، كە وەك دەزگای ئاسایشیش دووپاتی دەكاتەوە، بە هاوكاری كۆمەڵانی خەڵك ، هەمیشە چاوكراوە دەبن و خەمیان ئارامی و ئۆقرەیی هەرێم دەبێت .

وەك شارەزایانی بواری سەربازی و هەواڵگری باسی لێوەدەكەن ، ئەگەر چی داعش لە رووی سەربازییەوە شكستی هێناوە، بەڵام فكری توندڕەوییان و هێزیان  بونی ماوە، هەتا ئێستاش مەترسین  بۆ هەرێم ،بۆیە دەزگای ئاسایش، ئەركی قورستر دەبێت لە لایەك، بۆ دانانی  پلانی تۆكمەتر، بۆ روبەڕوبونەوەی تیرۆرو رێگری لە هەر مەرامێك بیەوێت ژیان لە هەرێم تێكبدات ،لەلاكەی دیكەش خەمی زیاتریان پاراستنی ئەزمونی هەرێم بێت ،كە ئەم ئامانجەش بە هاوكاری هێزی پێشمەرگەو  هەموو دەزگا ئەمنی و هێزەكانی ناوخۆو  كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان دێتە دی.

4FR5bcvX4hw

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە