کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەحمەدی نەژاد دەستگیر كرا

.

02:07 PM - 06/01/2018

بەفەرمانی رابەری باڵای ئێران، ئەحمەدی نەژاد سەرۆكی پێشووتری ئەو وڵاتە دەستگیر كرا.
رۆژنامەی قودسی عەرەبی پشت بەستوو بە سەرچاوەیەكی باوەڕپێكراو لەتارانەوە ئاشكرایكردوە: دەستگیركردنی سەرۆكی پێشووتری ئێران بەتۆمەتی هاندانی بووە بۆ كاری ئاژاوەگێڕی و نانەوەی پشێوی.
بەپێی هەمان سەرچاوە، دەستگیركردنی ئەحمەدی نەژاد پاش ئەوەهاتوە كە لەسەردانێكیدا بۆ شاری بوشەهری باشووری وڵاتەكەی رایگەیاندوە: كە بەشێك لەبەرپرسانی ئێرانی دوورن لەخەم و كێشەی هاوڵاتیان و هیچ لەبارەی گوزەرانی كۆمەڵگەوە نازانن و ئەوەش كە ئێستا لەو وڵاتەدا دەگوزەرێت پەیوەندی بەخراپی ئیدارەكردنەوە هەیە نەك كەمی سەرچاوەی ئابووری لەئێراندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە