کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ساڵی 2017 لە هەموو جیهاندا بە دووەم گەرمترین ساڵ دانرا.

.

01:53 PM - 05/01/2018

ناوەندی ئەوروپا بۆ چاودێری كردنی گۆڕانكاریەكانی كەش و هەوا ڕایگەیاند, دوای ساڵی 2016 ساڵی 2017 گەرمترین ساڵ بووە لە هەموو جیهانداو چەند ئاماژەیەكی گۆڕانی كەش و هەواشی بەخۆوە بینیوە وەك سوتانی دارستانەكان و توانەوەی بەستەڵەكەكانی باكوورو باشووری گۆی زەوی.
دەستەی كۆبرنیكۆس بۆ گۆڕانكاریەكانی كەشو هەوا ڕوونی كردۆتەوە كە پلەكانی گەرما لەسەر ڕووی زەوی لەئاستی ناوەند گەیشتۆتە 14 و لە دەیا حەوت پلەی سەدی و ئەو پلەیەش یەك و لە دەیا دوو پلەی سەدی زیاترە لەو پلەیەی لە سەردەمی شۆڕی پیشەسازیدا تۆمار كراوە.
توزێژینەوەكەی ناوەندی كۆبەرنیكۆس لە گەڵ پێش بینیەكانی ڕێكخراوی نێودەوڵەتی بۆ پێوانەكانی كەش و هەوای سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكاندا یەك دەگرێتەوە كە ساڵی 2017 ی بە دووەم یان سێهەم گەرمترین ساڵ لە جیهاندا داناوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە