کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پێویستیی دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتیان دووپاتکردەوە

.

11:03 PM - 14/12/2017

هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد هەوڵە بەگەڕخراوەکان بۆچارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی دەستوور دەخاتەڕوو و داوای دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتیانی لە بوارەجیاجیاکاندا دەکات.
ئەمڕۆ 14ی كانوونی یەكەمی 2017، لەشاری سلێمانی، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پێشوازیكرد لەوەفدێکی هاوبەشی لقی سلێمانی یه‌کێتی زانایانی ئایینی ئیسلامی کوردستان و رێکخراوی ئاڵای سپی بۆ پێکەوە ژیانی ئاشتیانە، لەدیدارێکدا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی‌ دۆخی‌ سیاسیی و ئابووریی هه‌رێم و دۆخی ژیانی هاوڵاتیان.
لەدیدارەکەدا، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، هەوڵە بەگەڕخراوەکان بۆچارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵیی و حکومەتی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی دەستوور لەپێناو هێورکردنەوەی گرژییەکان و باشکردن ژیانی هاوڵاتیان روونکردەوە و ئاڕاستە سیاسەتی یەکێتیی نیشتمانی لەو روەشەوە خستەڕوو.
هەر لەمیانەی ئەو دیدارەدا، گوزەران و کێشەکانی هاوڵاتیان لە گشت رووەکانەوە گفتوگۆی لەسەرکراو، هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد پێویستیی دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتیانی لە بوارەجیاجیاکانی دووپاتکردەوە، هەروەها رۆڵی زانا و مامۆستایانی ئایینی لەبڵاوکردنەوەی هۆشیاریی لەناو کۆمەڵگا و بەگژداچوونەوەی بیری توندڕەوی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە بەرزنرخاند.
لای خۆیانەوە، وەفدی میوان ستایشی هەوڵە بەردەوامەکانی یەکێتیی نیشتمانی و هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد-یان کرد بۆتێپەڕاندنی ناکۆکییەکانی ئێستا و باشکردنی ژیانی هاوڵاتیان، هاوکات پشتیوانییان دەربڕی بۆ ئەو هەوڵانە بە هەمو جۆرێک

032014122017_IMG_8385.JPG

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە