کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فرۆشتنی چەكی ئەمریكی لە 2016دا سەدا 4 زیادیكردووە

.

10:39 PM - 14/12/2017

بەتەنها لەساڵی (2016)دا كۆمپانیا ئەمریكییەكان بەرێژەی سەدا (4) فرۆشیان لە چەك زیادیكردووە و بەهای فرۆشیشیان لەو بەرهەمە بۆ  217 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار بەرزبۆتەوە.
لەوبارەیەشەوە   پەیمانگای توێژینەوەی ئاشتیی نێودەوڵەتی ستۆكهۆڵم، راپۆرتی فرۆشی چەك و پێداویستی سەربازیی 100 گەورەترین كۆمپانیای جیهانی جگە لە كۆمپانیا چینییەكان لە ساڵی 2016دا بڵاوكردۆتەوەو بەپێی راپۆرتەكەش  ئەو 100 كۆمپانیایە لە ساڵی 2016دا فرۆشیان بەرێژەی سەدا یەك پۆینت (9) زیادیكردووە و، بە بری 374 ملیار و 800 ملیۆن دۆلار چەكیان فرۆشتووە، بەوەیش دوای پێنج ساڵ بۆ یەكەمجار فرۆشتنی چەك لە جیهاندا رووی لە زیادبوون كردۆوە.
ئاماژە بەوەشكراوە كە 38 كۆمپانیای ئەمریكی لەنێو ئەو 100 گەورەترین كۆمپانیایەدان و، بەرێژەی سەدا (57) پۆینت (9)  فرۆشتنی چەكیان لەساڵی 2016دا ئەنجامدراوە.
هەروەك لە هەمان ماوەشدا  فرۆشتنی چەكی كۆمپانیاكانی رووسیاش لەپاش ئەمریكاوە رێزبەندی دووەمی گرتووەو بەڕێژەی لەسەدا (3) پۆینت (8) قەبارەی فرۆشیان لەو ساڵەدا زیادیكردوەو بەبڕی 6 ملیارو 260 ملیۆن دۆلار چەكیان فرۆشتووە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە