کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

دابەشكردنی مووچەی مانگی 9 زیاتر دوادەكەوێت

.

10:26 PM - 14/12/2017

دابەشكردنی مووچەی مانگی ئەیلولی فەرمانبەران زیاتر دوا دەكەوێت و لیستی موچەی وەزارەتی پێشمەرگەش ئیمزای لەسەر نەكراو بۆ ووردبینیكردن گەرێندراوەتەوە .
دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە رەوانەی وەزارەتی دارایی حكومەتی هەرێم كرا لەئیٍَستادا لیستەكە كاری پێ نەكراوەو بۆ تەواوكردنی كاری ووردبینیكردنی گەرێندراوەتەوە.
لەوبارەیەشەوە سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند: لیستەكەی وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن (رابەر سدیق) بریكاری وەزارەتی داراییەوە ئیمزای لەسەر نەكراوەو رەنگە هۆكارەكەشی بۆ كێشەی ووردبینی بێت  كە زۆرجار لە لیستی مووچەدا روو دەدات.
سەرچاوەكە رەتیشیكردەوە  كە ئیمزانەكردنی لیستی مووچەی وەزارەتی پێشمەرگە پەیوەندی بە دەستبەكاربونەوەی وەزیری داراییەوە هەبێت و ئاشكرایكرد كە ئەو هۆكارە كێشە دروست ناكات بەڵام لەهەر بارێكدابێت دەبێت هۆی زیاتر دواخستنی پرۆسەی دابەشكردنی مووچە بەسەر موچەخۆراندا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە