کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پۆلیسی ئەڵمانیا هەڵمەتێکی دەستگیرکردنی بۆ سەر سەلەفیە توندڕەوەکان لەبەرلین ئەنجامدا

.

08:45 PM - 14/12/2017

لەهەڵمەتێکدا بۆسەر ماڵی چەند سەلەفیەکی توندڕەو لەبەرلینی پایتەتی ئەڵمانیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 14ی کانونی یەکەم پۆلیسی ئەڵمانیا چەندکەسێکی بەتۆمەتی پەیوەندی بەڕێکخراوی تیرۆرستی دەوڵەتی ئیسلامی داعش دەستگیرکرد..بەپێی ئەو زانیاریانەی هەردوکەناڵی فەرمیARD وZDF ئەمڕۆ ڕیپۆرتیان لەسەر پەخشکرد..ئەوانەی دەستگیرکراون سەردانی سوریاو عێراق وناوچەکانی ژێردەسەلاتی داعشیان کردوەو پێدەچێت پەیوەندیان هەبوبێ بەئەنجامدانی هێرشەکەی کانونی یەکەمی ساڵی 2016وە کەلەجەژنی لەدایکبونی مەسیحدا لەبەرلین "ئەنیس عامری"ئەنجامیداو چەندین کەسی تیابووە قوربانی..بەپێی میدیاکانی ئەلمانیا ئەوکەسانەی دەستگیرکراون لەوانە بوون کەلەماوەی ڕابردودا دوای ئەوەی سەفەریانکردووە بۆ ناوچەکانی داعش لەسوریاوە لەڕێگەی تورکیاوە گەڕاونەتەوە ئەڵمانیاو بەپێی زانیاریەکان پێدەچێت پەیوەندیان بە ئەنیس عامریەوە هەبوبێت ئەمەش لەدوای ئەوە هات کەداواکاری گشتی لێکۆڵینەوەی لەدیاردەی سەفەرکردن بۆ ناوچەکانی دەوڵەتی تیرۆرستی ئیسلامی داعش دەستپێکردوە..
شیهاب عوسمان- ئەڵمانیا:

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە