کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەیاد عەلاوی داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستەی دەستپاكی دەكات.

.

06:31 PM - 14/12/2017

ئەیاد عەلاوی جێگری سەرۆك كۆمار قەرزەكانی سەر عیراق ئاشكرادەكات و داوای هەڵوەشاندنەوەی دەستەی دەستپاكیش دەكات.
ئەیاد عەلاوی لەسیمینارێكدا لە نەجەف داوایكرد ئەو كەسانەی سامانی دەوڵەت بەهەدەر دەدەن و گەندەڵی دەكەن لە لێبوردنی گشتی دەربكرێن.
داواشی كرد دەستەی دەستپاكی هەڵبوەشێتەوە و بە دیوانی چاودێری دارایی قەرەبوو بكرێتەوە. جێگری سەرۆك كۆماری عیراق راشیگەیاند قەرزەكانی عیراق گەیشتۆتە 133 ملیار دۆلار و وتیشی: لە ئێستادا ئۆپراسیۆنەكان بە ئاڕاستەیەكی تردا دەبن بۆ روبەڕوبوونەوەی شانە نوستووەكانی داعش و گەندەڵی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە