کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەمریكا: دەبێت ئیسرائیل و فەلەستن بە گفتوگۆ كۆتایی بە ئاڵۆزییەكان بهێنن

.

06:29 PM - 14/12/2017

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند: كۆتایی هێنان بە ئاڵۆزییەكانی قودس بۆ گفتوگۆ و رێككەوتنی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل جێدەهێڵن.
هیزەر ناوێرت وتەبێژی وەزارەتی دەروەی ئەمریكا رایگەیاند: كۆتاهێنان بەو ئاڵۆزییانەی كە لە نێوان فەلەستین و ئیسرائیل دروستبووە لە قودس،بۆ هەردوو لایەنی ئیسرائیل و فەلەستین جێدەهێڵن تا بە گفتوگۆ و رێككەوتن چارەسەری بكەن.
وتیشی: دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پابەندە بەو پرۆسە ئاشتەواییە كە بەڵێنی دابوو بەدی بهێنێت . ئاماژەی بەوەشكرد : واشنتۆن بەردەوامە لە هەوڵەكانی كە هەردوو لایەنی فەلەستین و ئیسرائیل لێی سوندمەند بن و بەوەش كۆتایی بە ئاڵۆزییەكانیان دەهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە