کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كۆریای باكوور هۆشداری دەداتە ئەمریكا بۆ هەڵگیرساندنی جەنگی ئەتۆمی.

.

06:20 PM - 14/12/2017

كۆریای باكوور هۆشداری دەداتە ئەمریكا و رایدەگەیەنێت ئەگەر واشنتۆن قەدەغەی هاتوچۆی ئاوی رابگەیەنێت ئەوا وەڵامی بەهێزیان دەبێت.
ئاژانسە هەواڵیەكانی كۆریای باكوور لە زاری وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەیانەوە بڵاویانكردۆتەوە قەدەغەی هاتوچۆی ئاوی بەرامبەر بیۆنگ یانگ پێشێلكردنی سەروەری وڵاتە و بەهیچ جۆرێك لێی بێدەنگ نابن و وەك بریارێك سەیری دەكەین بۆ هەڵگیرسانی شەڕ.
ئاماژەبەوەش كراوە : ئەگەر دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری لەوشێوە بدات ئەوا دەبێتە هەنگاوێكی مەترسیدار بۆ وڵاتەكەی و هەڵگیرسانی جەنگی ئەتۆمی لە ناوچەكەدا.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە