کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

كریستیانۆ رۆناڵدۆ چووە مێژووی جامی جیهانی یانەكان

.

03:46 PM - 14/12/2017

كریستیانۆ رۆناڵدۆی پورتوگالی و ئەستێرەی یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بەردەوامە لەتۆمار كردنی ژمارەی پێوانەیی و مێژوویی لەگەڵ یانەی شاهانە لەپاڵەوانێتی یە جیاوازەكان، رۆناڵدۆ لەیاری شەوی رابردوو لەبەرامبەر یانەی جەزیرەی ئیماراتی لەقۆناغی پێش كۆتایی جامی جیهانی یانەكان توانی گۆڵی یەكسانكردنەوەی یانەكەی لەگێمی دووەمدا تۆمار بكات، بەو گۆڵەش باشترین یاریزانی جیهان بوو بەخاوەنی 6 گۆڵ تا ئێستا و لەجامی جیهانی یانەكان و تاك لایەنە نازناوی گۆڵكاری مێژوویی پاڵەوانێتییەكەی گرتووە و پێش لیۆنیڵ میسی ئەرجەنتینی و لویس سوارێزی ئۆرگوایی هێرشبەرانی بەرشەلۆنە و سیزار دیلگادۆی یاریزانی مۆنتێری مەكسیكی كە هەر یەكەیان لەمێژوی بەشداریكردنیان لەجامی جیهانی یانەكان خاوەنی 5 گۆڵن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە