کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

فیۆرەنتینا لە سامپەدۆریای بردەوە و گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی ئیتاڵیا

.

02:44 PM - 14/12/2017

 یانەی فیۆرەنتیناش بەهەمان شێوە خۆی گەیاندە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی ئیتاڵیا دوای ئەوەی لەقۆناغی 16 ی جامەكە بە 3 گۆڵ بەرامبەر بە 2 گۆڵ لەیانەی سامپەدۆریای میوانی بردەوە، دوای تەنها 2 دەقیقە یاریكردن فیۆرەنتینا بەگۆڵێكی خۆما بابەكری سەنیگالی پێشكەوت، بەڵام لەدەقیقەی 39 یانەی میوان ئەنجامەكەی لەرێگەی ئیدگار باریتۆ یەكسانكردەوە، لەگێمی دووەم و لەدەقیقەی 59 جۆردان ڤیرتۆ بەلێدانی سزا گۆڵی دووەم و پێشكەوتنی ڤیۆلای تۆماركرد، لەبەرامبەردا و لەدەقیقەی 77 جاستۆن رامیرێز لەرێگەی لێدانێكی سزاوە گۆڵی دووەم و یەكسانكردنەوەی یانەی میوانی تۆماركردەوە، لەو كاتەی یاریەكە بەرو تەواوبوون دەچوو ناوبژیوان لێدانێكی تری سزای بۆ فیۆرەنتینا ئەژماركرد و ئەمجارەش جۆردان ڤیرتۆ سەركەوتوانە جێبەجێیكرد و گۆڵی سێیەم و بردنەوەی یانەكەی پێ تۆماركرد و بلیتێكی قۆناغی چارەكی جاممەكەیان دەستەبەر كرد.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە