کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پەرلەمانتارێك: چەكدارانی حەشدی شەعبی لەموسڵ دەستدرێژی دەكەنە سەر ژنان وكچان

.

10:38 AM - 14/12/2017

پەرلەمانتارێكی عیراق حەشدی شەعبی تۆمەتبار دەكات بەدەستدرێژیكردن بۆ سەر ژنان و كچان لەموسڵ.
جۆزێف سڵێوە سەرۆكی فراكسیۆنی وەركا لە پەرلەمانی عیراق لەلێدوانێكدا بۆ رادیۆی سەوا رایگەیاندووە: چەكدارانی حەشدی شەعبی لە شارۆچكەی قەرقوش دەستدرێژی دەكەنە سەر ژنان و كچانی شارۆچكەكە.
ئەو پەرلەمانتارەی عیراق داواش لە لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكات لیكۆڵینەوە لەو چەكدارانەی حەشدی شەعبی بكەن كە دەستدرێژی بۆ سەر ژنان و كچان  ئەنجامدەدەن و  بەتوندترین شێوە سزا بدرێن.
لەبەرامبەریشدا كەریم نوری فەرماندەی باڵا لە حەشدی شەعبی  داوای لەو پەرلەمانتارەی عیراق كرد بەڵگەی پێویست بخاتەڕوو سەبارەت بەدەستدرێژی هەر چەكدارێكی حەشدی شەعبی بۆ سەر ژنان و كچانی شارۆچكەی قەرقوش.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە