کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سیناتۆرێكی ئەمریكی خۆی كوشت

.

10:35 AM - 14/12/2017

گەورە سیناتۆرێكی كۆمارییەكانی ئەمریكا دوای تۆمەتباركردنی بە دەستدرێژی بۆ سەر كچێكی تەمەن 17 ساڵ خۆی كوشت.
سەرچاوەیەك لە پولیت دۆنی تانێل سەرۆكی پۆلیسی واشنتۆنەوە رایگەیاند: دان جۆنسۆن گەورە سیناتۆری كۆمارییەكانی ئەمریكا لەسەر پردی ماونت واشنتۆن بە فیشەكێك كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا, لەو بارەیەوە سەنتەری كنتاكی بۆ لێكۆڵینەوە ئاشكرایكرد: جۆنسۆن كە نوێنەرایەتی ویلایەتی كنتاكی دەكات تۆمەتبار كرابوو بە دەستدرێژی سێكسی بۆ سەر ماراندای تەمەن 17 ساڵی هاورێی كچەكەی, كە ئەمە بووە نارەزایی زۆربەی سەركردەكانی كۆنگرێس لە كۆماری و دیموكراتەكان بەبێ‌ جیاوازی و داوایان لێكرد دەست لەكاربكشێتەوە, بەڵام جۆنسۆن ئەو تۆمەتانەی رەتكردەوە و رایگەیاندبوو: كە ئەو تۆمەتانە بۆ لەكەداركردنی كۆمارییەكانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە