کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

سەعدی ئەحمەد پیرە سەردانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانی كرد

.

08:05 PM - 12/12/2017



(سەعدی ئەحمەد پیرە) ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی ی.ن.ك سەردانی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستانی كرد.
بەبۆنەی 32 ساڵەی دامەزراندنی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان و بەمەبەستی گەیاندنی پەیامی پیرۆزبایی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان (سەعدی ئەحمەد پیرە) بە هاوڕێیەتی لەگەڵ (حاجی مەسیفی) جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی 3ی ی.ن.ك لە هەولێر ، سەردانی بارەگای مەكتەبی سیاسی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان-یان لە شاری هەولێر كرد و لەلایەن دەستەی سەرۆكایەتی و ژمارەیەك لە ئەندامانی سەركردایەتی و كادیرانی پێشكەوتووی حزبەكەوە پێشوازییان لێكرا.
لە دیدارەكەشدا (سەعدی ئەحمەد پیرە) وێڕای پیرۆزباییكردن بەم بۆنەیەوە تیشكی خستەسەر رۆڵ و پێگەی حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان هەر لەسەردەمی خەباتی چەكداری و خەباتی شار و بەشداریكردنیان لە خەباتی مەدەنی سیاسی دوای راپەرین و رۆڵی ئەو حزبەی لە دامودەزگا حكومی و مەدەنییەكاندا بەرز نرخاند ، هیواشیخواست لەسەر بنەمای سیاسەتی چەپكە گووڵەكەی سەرۆك مام جەلال كە هەمیشە تەئكیدی لێدەكردەوە , بوونی هێز و لایەنی سیاسی و بیروڕای جیاواز و خەباتی پێكەوەیی ببێتە مایەی باشتر خزمەتكردن بە كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە