کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

لێكۆڵینەوەیەكی پزیشكی نوێ هیوایەك دەداتە توشبوانی نەخۆشی زەهایمەر

.

04:56 PM - 19/07/2015

بەپێی لێكۆڵینەوەیەكی نوێی پزیشكی ئەمریكی كە ئەنجامەكانی لەگۆڤاری (نیتچەر میدیسین) دا بڵاوكراوەتەوە ، دەركەوتووە پەیوەندی هەیە لەنێوان كۆبوونەوەی جۆرە پڕۆتینێك لەناو خوێن و كەمبوونەوەی توانای مێشكی بەساڵاچووان و تووشبونیان بەنەخۆشی لەبیرچوونەوە (زەهایمەر).
لێكۆڵەرانی زانكۆی كالیفۆرنیا ئاشكرایانكرد ئەو پڕۆتینە ناوەكەی بریتیە لە (بیتا 2 مایكرۆگلۆبولین) ڕەگەزێكە لەناو خوێنداو كاریگەری نێگەتیڤی لەسەر ئەركەكانی لەشی مرۆڤی پێگەیشتوو هەیە ، بەرزی ئاستی ئەو جۆرە پرۆتینە لەخوێنی كەسانی بەساڵاچوو دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی توانای مێشكیان.
ساول فیلیدا لەزانكۆی كالیفۆڕنیای ئەمریكا و یەكێك لەئامادەكارانی ئەو لێكۆڵینەوەیە ووتی: گەشبینن بەوەی ئەنجامی تاقیكردنەوەكان چەند ڕێگایەك دیاری دەكات بۆ بەرەنگاربوونەوەی كەمبوونەوەی تواناكانی مێشكی بەساڵاچووان و تووشبوونیان بەلەبیرچوونەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە