کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بەغدا چارەسەری بۆ پشكی هەرێم لەبودجەی ساڵی داهاتوو داناوە

.

05:02 PM - 05/12/2017


 ئەندامێكی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشكرای دەكات، كێشەی كەمكردنەوەی پشكی هەرێمی كوردستان لەپرۆژە یاسای بودجەی ساڵی داهاتووی عیراقدا لە پەرلەمان چارەسەر دەكرێت.
عەبدولقادر محەمەد ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق رایگەیاند، حكومەتی فیدراڵی پشكی هەرێمی كوردستانی لەبودجەی ساڵی 2018دا كەمكردۆتەوە، بەڵام لەهەمان كاتدا چەند بڕگەیەكی لەپرۆژە یاساكەدا هەموار كردۆتەوە، لەوانە بڕگەی 39 كە باس لەوەدەكات ئەنجومەنی وەزیران بڕە پارەیەكی زیادكردوە بۆ مووچەی فەرمانبەران‌و كڕینی چەك‌و پڕۆژەكانی كارەبا.
عەبدولقادر محەمەد روونیكردەوە، حكومەتی عیراق دەزانێت ئەو ژمارەیەی لە بودجەدا بۆ هەرێمی كوردستانی دیاریكردوە كەمە، بەتایبەتی بۆ مووچەی فەرمانبەران، لەبەرئەوە ئەو ماددەیەی بۆ چارەسەكردنی كێشەكان داناوە، جگە لەوەش فشارێكی بانكی نێودەوڵەتی هەیە بۆ ئەوەی گۆڕانكاری لە بودجەدا بكرێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە