کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ڕێنمایی دەدرێتە هاوڵاتیان لەكاتی هاتنی سەرما و سۆڵە

.

06:58 PM - 22/11/2017



بەڕێوبەری بەشی هەناوی لە نەخۆشخانەی فێركاری سلێمانی رێنمایی دەداتە هاوڵاتیان لە كاتی هاتنی سەرما و سۆڵە و داوا دەكات خۆیان لە نەخۆشییە وەرزییەكان بپارێزن.
دكتۆر زانیار نوری بەڕێوبەری بەشی هەناوی لە فێركاری سلێمانی  رایگەیاند گۆرانكاری لە كەشوهەوا كاریگەری لەسەر تەندروستی هاوڵاتیان دەبێت .
 بۆیە پێویستە هاوڵاتیان خۆیان لە ڤایرۆسە وەرزیەكان بپارێزن و ئەو خواردەمەنیانە بەكار بهێنن كە گەرم و شلەمەنین .
هاوكات بەڕێوبەری بەشی هەناوی داوای لە هاوڵاتیان كرد لە كاتی توشبوونیان بە نەخۆشیە وەرزیەكان دەمامك بەكار بهێنن بۆ ڕێگری كردن لە تەشەنەكردنی  نەخۆشیە گواستراوەكان.

hS2cZsFwvw0

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە