کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

پیسبوونی هەوا دەبێتە هۆی نەخۆشی گورچیلە

.

10:29 AM - 21/11/2017

توێژینەوەیەكی ئەمریكی هۆشداری دەدات لە پیسبوونی هەوا و ڕایدەگەیەنێت: ساڵانە بەهۆی پیسبوونی هەواوە 10 ملیۆن و حەوت سەد هەزار كەس لە سەرتاسەری جیهاندا توشی نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە دەبن. توێژینەوەكە كە لەچەند رۆژی رابردوو پێشكەشكرا تێیدا باس لەوە كرا كە توێژینەوەكە لە 31ی ئۆكتۆبەری رابردوەوە دەستیپێكردوە و تا 5 ی نۆڤەمبەری داهاتوو بەردەوام دەبێت. توێژەران بابەتێكیان سەبارەت بە كوێربوونەوەی گورچیلە پێشكەشكرد كە تیایدا ئاشكرایانكرد كە پیسبوونی هەوا ترسناكترین هۆكاری كوێربوونەوەی درێژخایەنی گورچیلەیە. هەروەها توێژینەوەكە باس لەوە دەكا كە توشبوون بەم نەخۆشیە بەهۆی پیسبوونی هەواوە جیاوازە بەپێی شوێنی جوگرافی كە زۆرترین توشبوون بەهۆی هەوای پیسەوە دەكەوێتە ئەمریكا و باشوری ئاسیا. یەكێك لە لێكۆڵەرە سەرەكییەكانی ئەم توێژینەوەیە بەناوی بنیامین بو دەڵێ: توشبوون بە نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە بەهۆی هەوای پیسەوە زۆر جار شاراوەیە وە زۆرترین حاڵەتیش لە مەكسیك و ناوەڕاستی ئەمریكا تۆماركراوە. هەر لەو توێژینەوەیەدا ئاماژە بەوە كرا: كە پیسبوونی هەوا ئەبێتە هۆی هەندێ نەخۆشی لەوانە: نەخۆشی دڵ، نەخۆشی سییەكان، شێرپەنجە، سەكتەی دڵ و شەكرە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە