.
09:50 PM - 20/11/2017
قوباد تاڵەبانی وتارێكی تایبەتی نووسیوە، كە تێیدا ئاماژە بەوە دەكات لە غیابی هەڤاڵی دڵسۆزتان و رابەری گەورەمان هەڤاڵ مام جەلال، یەكێتیی تووشی نەخۆشی چاوەڕوانكراودا بوو. لە غیابی مام، كوردستان و عێراق دووچاری كێشەو شەڕو مەترسی گەورە بووە، مەترسییەكی وا گەورە كە بەبێ یەكێتیەكی یەكریزو یەكدەنگ و بەهێز، لەوانەیە كوردستان بەرگەی نەگرێت، چونكە لەهەموو سەردەمانێك یەكێتیی ناو ڕیزەكانی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان بۆتە ڕێچكەی یەكێتیی ڕیزەكانی گەلەكەمان، هەمیشە یەكێتیی بۆتە باڵانسی هێزی دیموكراسی و ئاشتەوایی بۆ گەلەكەمان.
لە بەشێكی تری وتارەكەیدا نووسیویەتی: تاكە هەنگاو كە یەكێتیەكەمان دەخاتە سەر ڕێچكەیەكی دروست و تەندروست، بەستنی كۆنگرەیەكی ئاساییە. كۆنگرەیەك كە وەك دروشمەكەی مام "یەكێتیی ناو ڕیزەكانی یەكێتیی" بپارێزێت، نەك تەنها لە پێناو گۆڕینی دەموچاوی ئەم ٥٠ ئەندامی ئەنجومەنی سەركردایەتیە بەرێزەی ئێستا بە ٥٠ دەموچاوی نوێ، نەخێر، دەبێت كۆنگرەیەك بێت لە پێناوی پیداچوونەوەیەكی سەرتارسەری بە هەیكەلیەت و شێوازی كاركردن و بڕیاردان و پەیڕەو و كارنامەی حیزبەكەمان، ئینجا ببێتە هۆكارێك بۆ دەرفەتدان بە كادر و ئەندامە دڵسۆز و پسپۆڕ و سەردەمیەكانی حیزبەكەمان تا بێنە پێشەوە وشانبەشانی تێكۆشەرەكان ڕۆڵیان هەبێت لە هەڵسانەوەی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان.
ئەمەی خوارەوە دەقی وتارەكەی قوبادی مام جەلال تاڵەبانی
یه‌كێتییه دڵسۆز و دڵگران و خه‌مخۆره‌كان..
كه‌سوكاری سه‌ربه‌رزی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیانلێكه‌وتوانی كیمیابارانكردن، ئه‌ندامانی پێشمه‌رگه‌و رێكخستنه دێرینه‌كانی یه‌كێتیی
كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ر و زیندانه سیاسییه‌كانی یه‌كێتیی
كادر‌و ئه‌ندام و لایه‌نگران و قه‌ڵه‌م به‌ده‌ست و ڕاگه‌یاندنكاران و دڵسۆزانی ڕێبازه پیرۆزه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال..
هه‌ڤاڵانی ئازیز..
سڵاوێكی مام جه‌لالانه‌تان لێبێت..
شاراوه نیه كه ئه‌مڕۆ یه‌كێتیه‌كه‌مان له دۆخێكی سه‌خت و دژوار‌و ناله‌باردایه، رووبه‌رووی هه‌ڕه‌شه‌و مه‌ترسی گه‌وره‌ی ده‌ره‌كی و نێوخۆی و نێوخودیش بوینه‌ته‌وه. له‌به‌رده‌م خواست و نیگه‌رانی زۆرینه‌ی كادر و ئه‌ندام و لایه‌نگرانداین. به‌لێ، ئێستا رووبه‌روی گله‌یی زۆری كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان به گشتی و ناوچه دابڕاوه‌كان به‌تایبه‌ت، بووینه‌ته‌وه.
له غیابی هه‌ڤاڵی دڵسۆزتان و رابه‌ری گه‌وره‌مان هه‌ڤاڵ مام جه‌لال، یه‌كێتیی تووشی نه‌خۆشی چاوه‌ڕوانكراودا بوو. له غیابی مام، كوردستان و عێراق دووچاری كێشه‌و شه‌ڕ و مه‌ترسی گه‌وره بووه، مه‌ترسییه‌كی وا گه‌وره كه به بێ یه‌كێتیه‌كی یه‌كریز و یه‌كده‌نگ و به‌هێز، له‌وانه‌یه كوردستان به‌رگه‌ی نه‌گرێت، چونكه له‌هه‌موو سه‌رده‌مانێك یه‌كێتیی ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان بۆته ڕێچكه‌ی یه‌كێتیی ڕیزه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، هه‌میشه یه‌كێتیی بۆته باڵانسی هێزی دیموكراسی و ئاشته‌وایی بۆ گه‌له‌كه‌مان.
بۆ ئه‌وه‌ی یه‌كێتیی بتوانێت رۆڵی خۆی ببینێت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو هه‌ڕه‌شه ده‌ره‌كی و نێوخۆییانه‌دا و خه‌بات بكات له پێناوی پاراستنی یه‌كپارچه‌یی كوردستان و ده‌ربازكردنی له‌م هه‌لومه‌رجه نه‌خوازراوه‌دا، كاتی هاتووه یه‌كێتیی دڵسۆزانه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ خۆی بكات، به‌خۆیدا بچێته‌وه‌و ده‌ست بخاته سه‌ر برینه‌كانی و چاره‌سه‌ری بۆ بدۆزێته‌وه، دان به هه‌ڵه‌كانیدا بنێت و خۆی ئاماده بكات بۆ قۆناغی نوێی خه‌باتی سیاسی له كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌مان.
دڵسۆزانی یه‌كێتیی له‌م كاته هه‌ستیاره‌دا چه‌ندین پێشنیاز و داواكاریان پێشكه‌ش كردوه بۆ چۆنیه‌تی به‌رێوه‌بردنی حیزبه‌كه‌یان، به‌ڵام به‌شێكی زۆری ئه‌م پێشنیازانه په‌رده‌پۆشكردنه له‌و كێشه جه‌وهه‌ریانه‌ی كه له ناوه‌وه یه‌كێتیه‌كه‌مانی پوكاندۆته‌وه، به ئاڵوگۆركردنی چه‌ند ده‌موچاوێك، به‌مشێوه‌یه له‌م كات وساته‌دا هیچ له هیچ ناگۆڕێت، نه به‌م هه‌نگاوه متمانه‌ی كادیران و ئه‌ندامان و تێكۆشه‌ره‌كانمان ده‌گه‌ڕێنینه‌وه، نه یه‌كێتیه برینداره‌كه‌مان باشتر ئاماده ده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوو.
تاكه هه‌نگاو كه یه‌كێتیه‌كه‌مان ده‌خاته سه‌ر ڕێچكه‌یه‌كی دروست و ته‌ندروست، به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی ئاساییه. كۆنگره‌یه‌ك كه وه‌ك دروشمه‌كه‌ی مام "یه‌كێتیی ناو ڕیزه‌كانی یه‌كێتیی" بپارێزێت، نه‌ك ته‌نها له پێناو گۆڕینی ده‌موچاوی ئه‌م ٥٠ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تیه به‌رێزه‌ی ئێستا به ٥٠ ده‌موچاوی نوێ، نه‌خێر، ده‌بێت كۆنگره‌یه‌ك بێت له پێناوی پیداچوونه‌وه‌یه‌كی سه‌رتارسه‌ری به هه‌یكه‌لیه‌ت و شێوازی كاركردن و بڕیاردان و په‌یڕه‌و و كارنامه‌ی حیزبه‌كه‌مان، ئینجا ببێته هۆكارێك بۆ ده‌رفه‌تدان به كادر و ئه‌ندامه دڵسۆز و پسپۆڕ و سه‌رده‌میه‌كانی حیزبه‌كه‌مان تا بێنه پێشه‌وه وشانبه‌شانی تێكۆشه‌ره‌كان ڕۆڵیان هه‌بێت له هه‌ڵسانه‌وه‌ی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان.
هه‌ڤاڵانی تێكۆشه‌ر و پابه‌ندبووان به ڕێبازه‌كه‌ی مام..
كۆنگره‌یه‌كمان ناوێت بۆ تۆڵه‌سه‌ندننه‌وه‌و یه‌كتر سڕینه‌وه، كۆنگره‌یه‌كمان ده‌وێت كه ده‌رئه‌نجامه‌كانی ببنه هۆكاری به‌هێز بوونی یه‌كیه‌تیه‌كه‌مان، ئه‌مه‌ش زه‌مینه‌سازی ده‌وێت. ئه‌وه‌ی كه ده‌یه‌وێت به شپرزه‌یی و به نیه‌تی كوده‌تا بمانباته ناو كۆنگره، ئه‌وه له ڕاستیدا ده‌یه‌وێت به لێكترازان و شپرزه‌ی لێی ده‌رچین و كۆنگره‌ش بكه‌نه مه‌یدانی ململانێی كه‌سیه‌تی و مینبه‌رێك بۆ به‌رژه‌وه‌ندیه تایبه‌ته‌كانیان.
له‌م كۆنگره‌یه ده‌بێت له خۆمان بپرسینه‌وه، یه‌كێتیی بۆچی؟ روونی بكه‌ینه‌وه كه بۆ یه‌كێتین؟ ته‌نها له‌به‌ر رابردووه‌كه‌ی؟ یان له‌به‌ر روئیاكه‌ی بۆ ئاینده؟ كاتی هاتووه ڕێز له رابردووه پڕ سه‌روه‌ری و قاره‌مانیه‌تی یه‌كێتییه‌كه‌مان بگرین وهاوكاتیش خه‌بات بكه‌ین بۆ دووباره ناساندنه‌وه‌ی یه‌كێتیی به كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان، به پاباندبوون به پرینسیپه نه‌ته‌وایه‌تیه‌كان كه یه‌كێتیی له پێناویدا دروست بوو، به هاوته‌ریب له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكردنی روئیایه‌ك بۆ رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی ته‌حه‌داو مه‌ترسیه‌كانی ئه‌مڕۆی گه‌له‌كه‌مان.
با چیتر یه‌كتر نه‌شكێنین، واز له‌تۆمه‌تی بێ بنه‌ما بهێنین، چیتر درۆ له‌گه‌ڵ یه‌كتریش نه‌كه‌ین، سه‌رنجی كامێرا‌كان ڕانه‌كێشین و وێنه‌ی چه‌واشه‌كاری له‌گه‌ڵ یه‌كتردا بگرین تا وا له كادیره‌كانمانی بگه‌یه‌نین كه كێشه‌مان نیه و هه‌مووشتێك ئاساییه، ئه‌ندام و كادیره‌كانمان زۆر له‌وه وریاترن، ئه‌وه ئه‌وانن قۆناغ به قۆناغ ده‌رفه‌تی زیاتریان به سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌یان داوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه‌كانی ناو یه‌كێتیی، ئه‌ندام و كادیر ولایه‌نگری یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، ئه‌وانه‌ن كه له هه‌ڵبژاردنه‌كان كه‌موكورتیه‌كانی حیزبه‌كه‌مان په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن و ماڵ به ماڵ، گه‌ڕه‌ك به گه‌ڕه‌ك، ناحیه به ناحیه و قه‌زا به قه‌زا و پارێزگا به پارێزگا ده‌گه‌ڕێن و ده‌نگ بۆ یه‌كێتیی كۆ ده‌كه‌نه‌وه. سنگیان ده‌ده‌نه به‌ر گوله‌ی دوژمنه‌كانی گه‌له‌كه‌مان، جنێو و قسه نه‌شیاوه‌كانی سۆشیال میدیایان پێ ده‌وترێت، هه‌مووشی له پێناو یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانه.
بۆیه لێره‌وه، وه‌ك هه‌ڤاڵێكی دڵسۆزتان، وه‌ك یه‌كێتیه‌كی به‌وه‌فا، وه‌ك پارێزه‌رێك له رێبازه پیرۆزه‌كه‌ی باوكم، داوا له سه‌رجه‌م ئۆرگان و دام و ده‌زگاكانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌كه‌م، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌م سه‌ركرده یان ئه‌و سه‌ركرده، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌م باڵ، یان ئه‌و باڵ، یان هیچ ماڵێك، به‌ڵكو له‌به‌ر خاتری ئه‌و كادیر و ئه‌ندام و تێكۆشه‌رانه‌ی یه‌كێتیی، به فه‌رمی و به ده‌نگی دلێره‌وه، داوای به‌ستنی كۆنگره‌یه‌كی ئاسایی بكه‌ین، فشار بكه‌ین كه ئه‌م كۆنگره‌یه تاوه‌كو كۆتایی مانگی یه‌ك (كانونی دووه‌م) ببه‌سترێت، داوا بكه‌ن چیتر به ناو و هه‌وڵی جیا جیا‌وه رێگری له نوێكردنه‌وه‌ی حیزبه‌كه‌مان و په‌یمان و روئیای حیزبه‌كه‌مان نه‌گیرێت، با داوای به‌ستنی كۆنگره‌ی ئاسایی بكه‌ین تاكو به ده‌نگێكی زوڵاڵ بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانی ئاشكرا بكه‌ین، كه "یه‌كێتیی بۆ ئاشتی و دیمۆكراسی و مافی مرۆڤ و مافی چاره‌ی خۆنووسین و دادپه‌روه‌ری وگه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی و بۆ درێژه‌پێدانی رێبازه‌كه‌ی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال له خزمه‌تتاندا ده‌بێت".
به وته‌یه‌كی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال كۆتایی به‌م نوسراوه‌م ده‌هێنم، كه فه‌رموی " پێمخۆشه شتێكی كه‌ش بڵێم، ڕوم بكه‌مه ئه‌ندام و كادیره‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان، كه به‌و جۆش و خرۆشه‌ی ئێسته‌وه هه‌ڵمه‌ت به‌رن به‌ره‌و كۆنگرێسی داهاتوی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌و جۆش و خرۆشه‌وه خه‌بات بكه‌ن بۆئه‌وه‌ی كۆنگرێسی داهاتوی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان كۆنگرێسی پته‌وكردن و چه‌سپاندنی یه‌كێتیی ناو یه‌كێتیی بێت، هه‌ڵبژاردنی سه‌ركردایه‌تی شایسته‌ی یه‌كێتیی بێت و خوێنێكی نوێ بكرێته له‌شی یه‌كێتیه‌وه و ئه‌مجاره ژنان، گه‌نجان سه‌ربخرێن به‌ره‌و سه‌ركردایه‌تی".
به‌ره‌و رۆژێكی نوێ و ئاینده‌یه‌كی گه‌ش، به‌ره‌و رووناكی یه‌كێتیی.
دروود بۆ گیانی پاكی هه‌ڤاڵ مام جه‌لال و شه‌هیده نه‌مره‌كان.
هه‌ر شاد و سه‌ربه‌رز و سه‌ركه‌وتوو بن
دڵسۆزتان
قوبادی مام جه‌لال تاڵه‌بانی
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە