کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

حكومەتی هەرێم داوا لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكات فشار بخەنە سەر بەغدا بۆ لابردنی سزاكان

.

08:21 PM - 20/11/2017

حكوومەتی هەرێم دوا لە كۆمەڵی نێودەوڵەتی دەكات فشار بخەنە سەر بەغدا بۆ لابردنی ئەو سزایانەی سەپاندویەتی بە سەر هەرێمی كوردستاندا.
حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەیەندراوێكدا, ئامژەی بەوە كردووە ئەو سیاسەتە سزائامێزە كە لەلایەن بەغداوە لە دژی هەرێم پەیڕەو دەكرێت،  پێشێلكارییەكی ئاشكرای یاسا و ڕێسا نێوەدەوڵەتییەكانە، لە كاتێكدا كە ئەركی سەرەكیی حكوومەتی عیراق بریتییە لە پاراستنی هاوڵاتیانی عیراق بە ئاوارەكانیشەوە  و پێویستە حكوومەتی عیراق مافی مرۆڤ و ئازادییەكانی تاك و كۆمەڵگە بپارێزێت ,  لە راگەیەندراوەكەی حكومەتی هەرێمدا هاتووە كەمكردنەوەی بودجەی هەرێمی كوردستان لە پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2018 بە بێ ڕاوێژكردن لەگەڵ حكوومەتی هەرێمی كورستان و داخستنی ئاسمانی هەرێمی كوردستان و سنوورداركردنی گەشتی هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان، بەشێكن لەو سزادانە بەكۆمەڵانەی كە دژ بە هاوڵاتیان ڕاگەیەنراون , هەروەها حكومەتی هەرێم داوای لە كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی كردووە دەسەڵاتدارانی حكوومەتی عیراق هان بدات بۆ ئەوەی بەبێ مەرج ئەو ئابڵوقەیە هەڵگرێت كە لە دژی هەرێمی كوردستان ڕاگەیەنراون، لە نێویشیاندا هەڵوەشاندنەوەی گەمارۆی سەر هەردوو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و سلێمانی.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە