کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

نوێنەرانی ی.ن.ك لەبەغدا لەهەوڵەكانیان بۆ رەوانەكردنی بەشە سوتەمەنی هەرێم بەردەوامن

.

07:59 PM - 20/11/2017

لەچەند رۆژی داهاتوودا عیراق بەشە سوتەمەنی رەوانەی هەرێمی كوردستان دەكات.ئارێز عەبدوڵا سەرۆكی فراكسیۆنی ی.ن.ك لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەگەلی كوردستان راگەیاند ئەمڕۆ لەگەڵ وەزیری نەوتی عیراق كۆبوونەتەوە و سەبارەت بەڕەوانەكردنی بەشە سوتەمەنی هەرێمی كوردستان گفتووگۆیانكردووە، ووتیشی: لەسەر داوای ئەوان وەزیری نەوتی عیراق بڕیاریداوە لەچەند ڕۆژی داهاتوودا بەشێوەیەكی بەپەلە بۆ هاوكاری كردنی قوربانیانی بوومەلەرزەكە قەزای دەربەندیخان و ناوچەكانی تری هەرێم بەشە سوتەمەنی ڕەوانە بكات و لیژنەیەكیش بۆ ئەو مەبەستە پێكبهێندرێت، ئارێز عەبدوڵا ڕاشیگەیاند: لەسەر رەوانەكردنی كۆی بەشە سوتەمەنی هەرێمی كوردستان داواكارییان ئاڕاستەی وەزیری نەوتی عیراق كردووە، لای خۆیەوە رەزامەندی دەربڕیوە و رایگەیاندووە بۆ دەركردنی بڕیاری كۆتایی لەسەر ئەو پرسە لەگەڵ حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عیراق گفتوگۆ دەكات.

n2hv_LtMh-s

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە