کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

بۆ جاری دووەم شكستی بە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك هێنرا

.

07:58 PM - 20/11/2017

جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عیراق بۆ جاری دووەم شكستی بە هەوڵی ژمارەیەك پەرلەمانتار هێنا بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك.بەختیار شاوەیس ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە گەلی كوردستانی راگەیاند:  بۆ جاری دووەم چەند پەرلەمانتارێكی عیراق هەوڵیانداوە هەڵوەشانەوەی‌ ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بخرێتە بەرنامەی‌ كاری دانیشتنەكەی پەرلەمانەوە، بەڵام هەوڵەكە شكستپێهێنرا. وتیشی: لە ئێستادا ئەو هەوڵە شكستیپێهێنراوە و لەو بروایەدانین جارێكی تر هەوڵی لەو جۆرە بدرێت بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك.

PgOU6K8iah4

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە