کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان

  Live

هەواڵەکان

ئەڵماس فازل: كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگا دەبێت لە شاری كەركوك ئەنجامبدرێت

.

07:56 PM - 20/11/2017

بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، ڕایگەیاند: كۆبوونەوەی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك لە دەرەوەی كەركوك خزمەت بە شارەكە ناكات. لە لێدوانێكیدا ئەڵماس فازل بڕیاردەری ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك، ڕایگەیاند: لەسەر داوای سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك بەوەكالەت ئامادەی كۆبونەوەی ئەنجومەن دەبن. وتیشی تائێستا ئاگادار نەكراوینەتەوە  كۆبونەوەكە لەكوێ ئەنجامدەدرێت. وتیشی:  بەڵام ئێمە بەرەسمی وەك هەمیشە لە باڵەخانەی ئەنجومەنی پارێزگا ئەمادەدەبین .ئاماژەی بەوەشكرد: كەركوك شاری هەموو كەركوكیەكانە و ئەولەویەتیش لای ئێمە خزمەتكردنە بەخەڵكی كەركوك، بەپێچەوانەوە لەهەر شوێنێكی تر كۆبونەوە ئەنجامبدرێت خزمەت بە كەركوكیەكان ناكات

hEYDBiO8F6g

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

سەرەوە